رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی میدیا

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  له‌ خولی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كرواتیادا، كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆر كه‌مه‌وه‌، سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێناو به‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار، ژنێك بوو به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ خولی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كرواتیا، كۆلیندا گرابار كیتارۆڤیچ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆركه‌مه‌وه‌ زیاتر له‌ 50%ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ ده‌ستهێناوه‌ و ئیڤۆ جۆسیپۆڤیچی‌ ركابه‌ریشی‌ له‌ 49%ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ ده‌ستهێناوه‌، به‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك بوه‌ سه‌رۆكی‌ كرواتیا.

گرابار كیتارۆڤیچ، ته‌مه‌نی‌ 46 ساڵه‌ و ئه‌ندامی‌ پارتی‌ موحافزكاری‌ یه‌كێتیی‌ دیموكراتی‌ كرواتیایه‌و پێشتر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ بوه‌و ماوه‌یه‌كیش یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی‌ ناتۆ بوه‌.

كرواتیا له‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ ساڵی‌ 2013دا، بوو به‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا و نوێترین ئه‌ندامی‌ ئه‌و یه‌كێتییه‌یه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌