رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی میدیا

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  توێژینەوەیەكی بەریتانی رادەی كاریگەری ئەنجێلینا جۆلی ئەكتەری ناوداری جیهانیی هۆلیۆد دەخاتەڕوو بۆ سەر خانمانی جیهان، دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ سنگی كرد و خۆی لەدەست تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك پاراست و ئاشكرای دەكات، لەو كاتەوە ھانێكی باشی ژنانی داوە كە بەشێوەیەكی زیاتر و بەبەرنامەتر سەردانی پزیشك بكەن بۆ پاراستنی تەندروستی سنگیان.

توێژینەوەكە ئاشكرای دەكات كە ئەو نەشتەرگەرییەی جۆلی، هاندانێكی زۆر بەھێز بوو بۆ تەواوی خانمانی دونیا تاوەكو زیاتر ئاگایان لە سەلامەتی تەندروستییان بێت، پرۆفیسۆر غاریس ئیڤانس لە زانكۆی مانچستەر لە بەریتانیا دەڵێ 'ئەو ھەنگاونانەی ئەنجێلێنا و بڕیاردانی نەشتەرگەرییەكەی، كاریگەرییەی بەرچاوی جیهانیی بینی و بۆ ماوەیەكی درێژ ئەو كاریگەرییەش بەردەوام دەبێت، بووە ھۆی ئەوەی خانمان ھۆشیار بكاتەوە لەو نەخۆشیە، بۆیە رێژەی سەردانیكردنیان بۆ نۆرینگەی پزیشكە تایبەتەكانی ئەو بوارە، زیاتر بووە'.
بۆ دۆزینەوەیەی رێژیەیەكیش سەبارەت بەو گریمانەیەی توێژینەوەكە باسی دەكات كەوا كاریگەری خستووەتە سەر ژنان، لێكۆڵینەوە لەسەر 20 نۆرینگەی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمك كراوە لە بەریتانیا، ئەمەش رێك دوای نەشتەرگەرییەكەی ئەنجێلینا، بۆیان دەركەوتووە، ئێستا ئەو نەخۆشییە وەك جاران ناڕۆشنن نییە لەلای ژنان'.
مانگی مایۆی 2013 ئەنجێلینا جۆلی رایگەیاند كە نەشتەرگەری بۆ سنگی كردووە، دوای ئەوەی پزیشكەكان پێیان راگەیاندبوو كە بەڕێژەی 87٪ ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك هەیە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌