لە شاری مەدریدی ئیسپانی تابلۆی هونەرمەندی فەرەنسی "بۆل گۆگان" بەناوی " نافیا فایبۆیبۆ" یان كەی هاوسەرگیری دەكەی نمایشكرا و تا ئێسا بەگرانترین تابلۆی فڕۆشراو دادەنرێت.

ئەم تابلۆیە زەیتیە کە وێنەی دوو كچی خەڵكی تاهیتی لە خۆ دەكرێت، ساڵی 1892 دروستكراوە و  پێش چەند مانگێك لە مەو پێش لە لایەن بنەماڵەی "رۆدۆڵف ستایشلین" فرۆشرا. 

ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز رایگەیاند: بۆ بەدەستهێنانی ئەم تابلۆیە دەوڵەمەندێكی كەنداوی عەرەبی 300 ملیۆنی دۆلاری پێداوە. ئەم تابلۆیە پێشتر لە مۆزەخانەی بازل نمایشكراوە.

 س: په‌یامنێر