گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی بڵاوی کردەوە، کەسانێکی زۆر ئەگەر بەیانیان قاوە نەخۆنەوە ھەست بەسەر ئێشە و ماندووبوون دەکەن، لە گەڵ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دووپاتی دەکەنەوە خواردنی کافایینی ناو قاوە زیانی ھەیە، بەڵام سوودی زۆریشی ھەیە.

 

ھەندێک تاقیکردنەوە دووپات دەکەنەوە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە دوو تا سێ کوپ قاوە دەخۆنەوە، خەمۆکییان بەرێژەی ١٥% کەم دەبێتەوە.

ھەروەھا بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ھۆڵەندی، خواردنی میوە و سەوزەوات ھەستکردن بەخۆشی زیاددەکات، ئەگەر رۆژانە خواردنی میوە و سەوزە زیاد بکەیت بۆ حەوت جار، ھەوەس و وورەت باشتر دەکات.

بەپێی توێژینەوەیەکی ژاپۆنیش، ڕۆژانە خواردنەوەی پێنچ کوپ لە چای سەوز ڕێژەی دڵەڕاوکێ و نا ئارامی بەڕێژەی ٢٠% کەمدەکاتەوە.

شارەزایانی خواردن و خواردەمەنی دووپاتی دەکەنەوە، خواردنی کوارک( قارچک) یارمەتیدەرە بۆ ھەستکردن بە خۆشی، چونکە فیتامین (D) و کانزای سلینیۆمی تێدایە کە خەمۆکی و ھەستکردن بەدڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.

ھەروەھا نەستەلە ڕەنگ تۆخەکان دڵخۆشت دەکات، رۆژانە خواردنی ٣٠ گرام بۆ ماوەی دوو ھەفتە ئاستی دڵەراوکێ و ھەستکردن بەماندووبون خەمۆکی کەمدەکاتەوە.

س: په‌یامنێر شڤان ئاکرەیی