رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

شاتوو یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ له‌ كۆتایی وه‌رزى به‌هار و سه‌ره‌تای وه‌رزى هاویندا پێده‌گات و به‌شێكى زۆر خه‌ڵكى حه‌زیان لێیه‌تى چونكه‌ به‌تامه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌س نیه‌ بۆ خواردنى شاتوو چونكه‌ چه‌ندین سوودى ته‌نردوستى هه‌یه‌:

به‌هۆی ئه‌و پێكهاته‌ سوود به‌خشانه‌ی كه‌ له‌ شاتوودا هه‌ن ده‌بێته‌ هۆی پاراستنى خانه‌كانى مێشك له‌ له‌ناوچوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌رى توشبوون به‌ نه‌خۆشى ئه‌لزایمه‌ر.

به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌و شه‌كره‌ی كه‌ تێیدایه‌ نابێتـه‌ هۆی هه‌ڵكشانى ڕێژه‌ی شه‌كره‌ و باڵانسى خوێن ڕاده‌گرێت.

ڕیشاڵێكى زۆر له‌ پێكهاته‌ی شاتوودا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنى دڵ و كه‌مكرنه‌وه‌ی ئه‌گه‌رى توشبوون به‌ لاوازى و وه‌ستانى له‌ناكاوى دڵ.

به‌هۆی ئه‌و كالۆریه‌ كه‌م و ڤیتامینه‌ زۆره‌ی كه‌ له‌ شاتوودا هه‌یه‌ خواردنى كوپێك له‌ شه‌ربه‌ته‌كه‌ی پێش ژه‌مه‌كان ده‌بێـه‌ هۆی كه‌مردنه‌وه‌ی كێش.

خواردنى شاتوو به‌ به‌رده‌وامى ده‌بێته‌ هۆی كه‌مركرنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانى خوێن.

ڕێژه‌یه‌كى زۆر فلایفۆن وید له‌ پێكهاته‌ی شاتوودا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕاگرتنى هاوسه‌نگى گه‌شه‌ی خانه‌كان و كه‌مركردنه‌ویه‌ ئه‌گه‌رى توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.س: رێژنه‌

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌