خوێندكارێكی كوردی زانكۆی ئازادی شاری سنە توانی بە داهێنانەكەی پلەی یەكەمی باشترین داهێنان لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی جنێف بۆ داهێنان و بیرۆكەی نوێ بەدەستبهێنێت.

ئامانج مەزهەرپور، خوێندكاری بەشی ئەندازیاری میكانیك لە زانكۆی ئازادی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە چل و سێیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی داهێنان و بیرۆكەی نوێی جنێڤ توانی پلەی یەكەم بۆخۆی دەستەبەر بكات.

ئەو گەنجە بەهرەمەندە كوردە بە دروستكردنی ئامێرێك بۆ رێگری كردن لە كارەباگرتن و گڕگرتنی وایەرەكان كە بە ئاسانی لەنێو سویچ پلاكدا دادەنرێت، توانی ئەو خەڵاتە بۆخۆی دەستەبەر بكات.

لە قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێی فستیڤاڵی جنێڤ لە نێوان 25 داهێناندا، داهێنانەكەی ئەو گەنجە كوردە زۆرینەی دەنگەكانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕی پێبەخشرا. سه‌رچاوه‌ نه‌وا