رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

گۆگڵ تایبەتەمندییەکی دیکەی زیاد کرد کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت مۆبایلە ونبووەکەت بدۆزیتەوە.


پێشتر بەکارهێنەرانەی سیستمی ئەندرۆید دەبوو سەردانی ماڵپەڕی (Android Device Manager)یان بکردایە بۆ دۆزینەوەی مۆبایلە ونبووەکەیان، بەڵام ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن تەنها لە گۆگڵ بنوسن (Find My Phone) و مۆبایلەکەیان بدۆزنەوە. 

پاش نووسینی (Find My Phone)، بەکارهێنەران پێویستە لە ڕێگەی هەژماری گۆگڵی خۆیانەوە (Gmail) بچنە ناوەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی مۆبایلە ونبووەکەیان.

پاشان بەکارهێنەران دەتوانن تەلەفۆن بۆ مۆبایلە ونبووەکە بکەن یان کلیک لە نەخشەکە بکەن بۆ چوونە ناو (Android Device Manager).

لە لاپەڕەی (Android Device Manager)دا بەکارهێنەران دەتوانن مۆبایلەکانیان بە ژمارە و پیتی نهێنی دابخەن.

دواتر لە ڕێگەی پەیامێکەوە شوێنێ مۆبایلە ونبووەکەت پێ دەگات، بەڵام تاکە لایەنی خراپی ئەم تایبەتمەندییە ئەوەیە ئەگەر ئەو کەسەی مۆبایلەکەی بردووە بیکوژێنێتەوە، ئەوا ناتوانیت شوێنەکەی بدۆزیتەوە.

تایبەتمەندی (Find My Phone) لە سیستمەکانی ئەپڵ و ماکرۆسۆفت و بلاکبێریشدا هەیە، بەڵام تایبەتمەندییەکەی گوگڵ بۆ دۆزینەوەی شوێنی مۆبایلی (سیستمی ئەندرۆید) باشتر و ئاسانترە.

سه‌رچاوه‌: NRT

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌