رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

زۆربه‌ی كات له‌مینۆی ڕێستۆرانته‌كاندا ناوی ئه‌م خواردنه‌ت به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه‌ خواردنێكی زۆر به‌تام‌و چێژه‌، به‌ڵام له‌ئاماده‌كردندا كه‌مێك ورده‌كاری ده‌وێت، به‌م ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ تۆش ده‌توانیت له‌ماڵه‌وه‌ قۆزی شام ئاماده‌ بكه‌یت.

پێداویستیه‌كانی قۆزی شام بریتیه‌ له‌ (ئارد، خوێ، برنج، زه‌یت، سنگی مریشك یان گۆشتی سور، كشمیش‌و باده‌م‌و گوێز‌و به‌زالیاو شویت)، ئه‌م كه‌ره‌سانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئاماده‌ بكه‌:

سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئارده‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاو‌و خوێ جوان بشێلرێت‌و هه‌ویرێكی خۆشكراوی لێدروست بكرێت، پاشان برنجه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ناو ئاوه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، دواتر وه‌ك برنجی ئاسایی لێیبنێ‌و  كشمیش‌و گۆشت‌و باده‌م‌و گوێزه‌كه‌‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌تكردون، سوری بكه‌ره‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ برنجه‌كه‌ تێكه‌ڵی بكه‌.

دوای ئه‌و‌ كارانه‌، برنجه‌كه‌ كه‌مێكی ده‌مێنێت بۆ ده‌مكێشان، ئه‌وكات قاڵبێك بهێنه‌و كه‌مێك به‌ (كه‌ره‌) چه‌وری بكه‌و هه‌ویره‌كه‌ی ته‌واو بۆ ته‌نك بكه‌ره‌وه‌ تێیدا دایبخه‌ له‌شێوه‌ی نان، دواتر بریانیه‌كه‌ی تێبكه‌و به‌هه‌ویره‌كه‌ دایپۆشه‌ره‌وه‌‌و بیكه‌ره‌ فڕنه‌وه‌‌و چاودێری بكه‌ تا سه‌رو خواری هه‌ویره‌كه‌ ته‌واو ده‌برژێت، ئه‌وكات له‌فره‌نه‌كه‌ ده‌ریده‌كه‌یت‌و له‌سه‌ر سفره‌كه‌ت پێشكه‌شی بكه‌.
-----------------------------------------------------------------
و: شه‌هێن NNA

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌