رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

1.لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەموو پێنج چركەیەك 10 هەزارو 56 پاوەند خۆراكی بەكەڵك (خۆراكێك كە بۆ خواردن بشێت)، فڕێدەدرێت.

2.هەموو پێنج چركەیەك 375 لەفەی ماكدۆناڵد دەفرۆشرێت.

3.هەموو پێنج چركەیەك ئەمریكییەكان 1750 پیتزا بەكاردەبەن.

4.هەموو پێنج چركەیەك زیاتر لە 35 هەزار بەرهەمی كۆكا كۆلا بەكاردەبرێت.

5.هەموو پێنج چركەیەك 205 هەزار پۆست لە فەیسبوك بڵاودەكرێتەوە.

6.هەموو پێنج چركەیەك 23 هەزار تویت لەتویتەر پۆست دەكرێت.

7.هەموو پێنج چركەیەك 1860 سێرچ لەسایتی گوگڵ بۆ بابەتی پۆرنۆگرافی دەكرێت.

8.هەموو پێنج چركەیەك 17 ملیۆن ئیمەیڵ دەنێردرێت.

9.هەموو پێنج چركەیەك 47 سایتی نوێ دروستدەكرێن.

10.هەموو پێنج چركەیەك 300 وێنەی نوێ لەسایتی ئینستگرام ئەپلۆد دەكرێن.

11.هەموو پێنج چركەیەك سایتی ئەمازۆن بەبڕی نزیكەی حەوت هەزار دۆلار لەبەرهەمەكانی دەفرۆشێت.

12. هەموو پێنج چركەیەك ئەمریكییەكان 7500 بوتڵی ئاو بەكاردەبەن.

13.هەموو پێنج چركەیەك نزیكەی 79 هەزارو 181 پاوەند خۆڵ و خاشاك فڕێدەدرێن.

14.هەموو پێنج چركەیەك 4645 بەرمیل نەوت بەكاردەهێنرێن.

15.هەموو پێنج چركەیەك 21 مناڵ لەسەرتاسەری جیهاندا لەدایك دەبن.

16.هەموو پێنج چركەیەك ژمارەی دانیشتوان 13 كەس زیاددەكات.

17.هەموو پێنج چركەیەك نزیكەی نۆ كەس لەجیهاندا گیانلەدەستدەدەن.

18. هەموو پێنج چركەیەك 1.5 كەس لەجیهاندا بەهۆی برسێتییەوە گیان لەدەستدەدەن.

19.هەموو پێنج چركەیەك مناڵێك لەجیهاندا بەهۆی برسێتییەوە گیانلەدەستدەدات.

20.هەموو پێنج چركەیەك 80 ملیۆن تۆن ئاو لەسەر روی زەوی دەبنەهەڵم.

21.هەموو پێنج چركەیەك كەسێكی نۆرماڵ لەجیهاندا 0.001 (یەك لەهەزاری دۆلارێك)ی دەست دەكەوێت.

22.هەموو پێنج چركەیەك بیڵ گەیتس خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت 1250 دۆلاری دەستدەكەوێت كە دەكاتە نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار لەڕۆژێكدا. س: نه‌وا

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌