یەك کوپ شیری تەڕ
یەك کوپ شەکر
یەك کوپ ئارد
یەك کوپ زەیت
دوو هێلکە
یەك پاکەت کریم کەرەمیل
یەك کەوچکی چا ..ڤانیلا..پیکن باودەر
سەرەتا شیرو شەکرو کەرەمیلەکە دەکەینە ناوخەڵاتەی کارەبای تاوەکو جوان تێکەڵ ببێت پاشان وردە وردە کوپە زەیتەکە تێدەکەین ..نیو کوپ لەم گیراوەیە جیا دەکەینەوە و دەیخینە ناوسەلاجەوە.....
پاشان دوو هێلکەکە تێکەڵی گیراوەکەی ناو خەڵاتەکە دەکه‌ین ، هەروەها ئاردو ڤانیلاو پیکن پاودەرەکە تاوەکو جوان دەبێتە هەویر...سینی فرن بە کەرە چەور دەکه‌ین وشەکری بۆدرە دەڕژین بە بنی سینیەکەدا تاوەکو کێکە ی پێوەنەوسێت وگیراوەکەی تێ دە کەین بۆ ماوە ۳٠ خوله‌ك بە دەرەجەی ۱۸٠ بۆ ناو فرن پاشان دەری بهێنە تاوەکو سارد دەبێتەوە و ئەو نیو کوپ گیراوەیەی کە کردبومانە ناو سەلاجە دەڕژین بەسەریدا و پێشکەشی دەکەین