ئافرەتێكی ژاپۆنی كە بە تەمەنترین مرۆڤی جیھان ئەژمار دەكرا لە تەمەنی 117 ساڵ كۆچی دوایی كرد بەرپرسی خانەی بەساڵاچووانی شاری ئۆساكا، تۆمۆھیڕۆ ئۆكادا رایگەیاند بە تەمەنترین ئافرەتی جیھان میسائۆ ئۆكاوە بە ھۆی نەخۆشی لە كۆئەندامی ھەناسەدان و لە تەمەنی 117 ساڵیدا كۆچی دوای كرد. ئۆكاوا، باسی لە دوا ساتەکانی ژیانی بە تەمەنترینی کەسی جیھان کردو وتی "میسائۆ ئۆكاوە كاتێك گیانی سپارد لە رووخسارییەوە دیار بوو كە زۆر ئاسوودەیە، لەو ساتەدا یەك لە نەوەكانی و كارمەندەكانی خانەكەی لەلا بووە". میسائۆ ئۆكاوە 5ی ئادار ساڵی 1898 لە شاری ئۆساكا ھاتووەتە دنیاوە لە ساڵی 2013 ناوی چووە نێو كتێبی گینس وەک بە تەمەنترین مرۆڤ لە جیھان. ئۆكاوە لە تەمەنی 20 ساڵیدا واتا لە ساڵی 1919دا شوی كردووە و خاوەنی دوو كچ و كوڕێك بووە.