رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

له‌ ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای سه‌ر به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یاسایه‌كی زۆر سه‌یر دانراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ بێ پرس ده‌ست بده‌یت له‌ سكی ژنێكی سكپڕ ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌بیته‌وه‌.

ئه‌و ویلایه‌ته‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌و یاسایه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا پۆلیس و فه‌رمانگه‌كان چاودێرییان توندتر كردووه‌ و ڕۆژانه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌كه‌ن و تائێستا ته‌نها یه‌ك ژن داوای یاسایی له‌سه‌ر پیاوێك تۆماركردووه‌ و پیاوه‌كه‌ش به‌توندی سزا دراوه‌.

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و ویلایه‌ته‌ ڕایگه‌یاند " كارێكی نائاساییه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ بێ پرس ده‌ست له‌ سكی ژنێك بدات و گاڵته‌ی پێبكات، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ بێزاری بكات و ده‌ستدرێژی یان گاڵته‌ی زۆری پێبكات تووشی سزایه‌كی توند ده‌بێت و ده‌برێته‌ دادگا بۆئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و سزای خۆی وه‌ربگرێت، سزاكه‌ش به‌پێی جۆری بێزاركردنه‌كه‌ و بارودۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕێت."

ئه‌و یاسایه‌ شتێكی زۆر گرنگه‌ و له‌ كوردستانیشدا پێویسته‌ یاسایه‌كی له‌و جۆره‌ هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی سنورێك بۆ بێزاركردن و ده‌ستدرێژی دابنرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت چه‌ند یاسایه‌كی تریش له‌پاڵ ئه‌و یاسایه‌دا ده‌وری گرنگ ببینن و ڕێژه‌ی ده‌ستدرێژی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داببه‌زێت و پیاوه‌كان فێربكرێن ده‌سترێژی نه‌كه‌نه‌ سه‌ر هیچ مرۆڤێك.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌