رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ئاماده‌كردنی: كه‌مال كوردی

مەزەندە دەكرێت لە هەشت ساڵی یەكەمی لەدایكبوونی فەیسبووك نزیكەی 30 ملیۆن كەس كۆچی دواییان كردبێت . بە پێی ئامار و سەرژمێرییەك هەر 24 كاژێر نزیكەی 10 هەزار بەكاربەری فەیسبووك كۆچی دوایی دەكەن . بەڵام ئاخۆ ئەكاونتی ئەم كەسە كۆچ كردووانە چی بەسەر دێت ؟

لاپەڕەكانی بەكارهێنەر كۆچ كردووەكان هەندێ جار هەر وا چاڵاك و بە كراوەیی دەكێنێتەوە . بەكارهێنەر كۆچی كردووە بەڵام ئەكاونتەكەی هەروا كراوەیە  و هەندێك لەوانەش بە پێی دابو نەریتی  هاوڕێەتی مەجازییەكانی ئەم ڕۆژگارە ، هاوڕێەتیان پەیوەستە بە فەیسبووكەوە ، بۆ كەسی كۆچ كردوو پەیام دادەنێن و وێنەكەی لایك دەكەن و لە هەندێ بابەتیشدا ڕۆژی لەدایكبوونیشی لێی پیرۆز دەكەن .

ئەگەر ئەكاونتی ئەو كەسەی كە كۆچی دوایی كردووە ،بە شێوەیەكی سروشتی و بە بێ ئاگاداری كەسە نزیكەكانی هەروا بە چاڵاكی مابێتەوە ، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەكاونتەكەی هاك كراوە  و ئەوانەی لەو ڕێگەیەوە شتێكی بۆ دەنووسن هاكەر یان كەسێكن كە وا بە نایاسایی ئەم ئەكاونتەیان بەكار هێناوە .

 

سیاسەتی كۆمپانیای فەیسبووك ئەوەیە كە وا ئەكاونتی كەسی كۆچ كردووە بە كراوەیی دەهێڵێتەوە ، هەڵبەت بە شێوەیەكی جیاواز لە كەسە زیندووەكان . هەر لەبەر ئەوەش مەزندە دەكرێت كە وا تا ساڵی 2098 ، رێژەی بەكار هێنەرە كۆچ كردووەكان لە بەكارهێنەرە زیندووەكان زیاتر بێت و فەیسبووك ببێتە بەربڵاوترین و گەورەترین گۆرستانی مەجازی لە جیهاندا .

یاسا چ دەڵێت ؟

فەیسبووك بە دوای  نیشاندانی ئەوەی كە حەزدەكات كار لە بۆ ئەو كەسانە بكات كە حەز دەكەن بیر لە كەسەكۆچ كردووەكانیان بكەن و لە گەڵ بیرەوەرییەكانیان بەردەوام بن ، درێژەپێدانی ژیانی مەجازییان بۆ فەراهەم و مسۆگەر كردووە .

بێردلی شەیر ، پارێزەر و مامۆستای زانكۆی جۆرج واشنگتون ، پسپووڕی وەكالەتی دۆسیەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە . ئەو یەكەمین پارێزەری  ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە كە لە گەڵ حكوومەتی ویلایەتی ( مەریلاند ) سەبارەت بە دانانی یاسای تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هاوكارییەكی نزیكی هەبووە .

بەڕێز شەیر ڕادەگەێنێت و دەڵێت : هاك بوونی پۆستی ئەلیكترۆنی و ئەكاونتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بەكار هێنەران دوای كۆچ كردنیان بۆ زۆربەی كەسو كارەكانیان بووەتە هۆی سەرئێشە و كێشە و گرفت بۆیان بە تایبەت بو میراتگرەكانیان . هزرو بیری دانانی یاسای تایبەت لەمەڕ ئەم كێشەیە ئەمە ماوەی چەند ساڵێكە كەوا لە پەڕەسەندنە . بەڵام بەردەوامبوونی تەكنۆلۆژیا و پێشكەوتن و گەشە سەندننی نوێی شێوازەكانی هاك كردنی ئەكاونتەكانی مەجازی بووەتە هۆی ئەوەی ەوا ئەم یاسایانەیەش بە بەردەوامی نوێبوونەوە بە خۆیانەوە ببینن و پێویستیان بە نوێ بوونەوە هەبێت . ئەگەر لە وەسیەت نامە كەدا باسی ئەم مەسەلەیە نەكرابێت ، هەر هەنگاوێكی كەسوكارەكانیان لەوانەیە تووشی كێشە و ئالۆزی ببێت و هەردەم گریمانەی هاك بوونی ئەكاونتەكان و دزینیان لە ئارادا دەبێت . ئەگەر چی وا دەردەكەوێت كە پۆستی ئەلیكترۆنی و كڵاود (Cloud) هەستیارتر و تایبەتمەند تر بووبن ، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە . زۆربەی خەڵك زانیاریەكان و دیدگاو بۆچوونە تایبەتیەكانیان لە فەیسبووك دادەنێن ، و ڕەنگە ئەمە دوای مردن و كۆچی دوایی بۆ كەسوكارەكانیان ببێتە سەرئێشە و گرفت دروست بكات ، هەروەك چۆن بۆ زیندووەكان جاروبار دروست دەبێت . سەبارەت بە یاسا و ڕێنماییە یاساییە تازەكان كە فەیسبووك ئامادەیان كردووە ، ئاماژە بە زۆربەی ئەم شتانە كراوە ، بەڵام كەمتر دەبیندرێت كە وا بەكارهێنەرێك دابنیشێت و بەر لە دروست كردنی ئەكاونتێك  ئەم ڕیكارە یاساییانە بە وردی بخوێنێتەوە .

 

 

نزیكەی 5 ساڵە كە وا پارێزەرەكان لە ژێر ناو نیشان و پسپۆڕایەتی " ژیانی مەجازی دوای مردن " دەستیان بە چاڵاكی كردووە و وردە وردە چاڵاكیەكانیان زیاتر بووە . ئەم پارێزەرانە بە پێی وەسیەتی كەسی كۆچ كردوو، كار دەكەن و بە پێی داواكاریەكانی ئەو ، ئەكاونتە مەجازیەكان و بە شێوەیەكی تایبەتیش ئەكاونتی فەیسبووكەكەی بەڕێوە دەبەن و بە چاڵاكی دەیهێڵنەوە .

لە ساڵی 2015 دا فەیسبووك ڕێكارێكی یاسایی تایبەت بۆ بەكارهێنەر كۆچ كردووەكان دایناوە و دابین كردووە . بە پێی ئەم ڕێكارە ، لەناو چوون و سڕینەوەی ئەكاونتی بەكارهێنەر دوای مردنی دەستەبەر كراوە . بەڵام بۆ ئەم مەبەستە پێویستە بەڵگەی كۆچی دواییەكەی لە گەڵ ناسنامە و كارتی ناسینەوەی كەسو كارەكەی ( یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ) یانیش ئەو پارێزەرەی كە داوای داخرانی لاپەڕەی فەیسبووكی كردووە ، بیدات بە فەیسبووك .

هەروەها هەڵبژاردنێكی دیكەش بۆ بەكارهێنەرەكان دەستەبەر كراوە ، و ئەویش گۆڕینی ئەكاونتی بەكارهێنەرە كۆچ كردووەكەیە بە " ئەكاونتی بیرەوەری – ئەكاونتی یادگاری " . ئەكاونتی بیرەوەری لە لایەن میراتگر یا پاریزەری كۆچ كردوو بەڕێوە دەبردرێت ، كە وا مۆڵەتی دانلۆد ئەرشێڤی وێنەكان ، پۆستەكانی فەیسبووك و زانیاریەكانی دیكەی كە بەكارهێنەر لە كاتی زیندوویدا هاوبەشی یان شەیری كردووە دەبێت .

فەیسبووك لە بەشی " پاراستنی ئەكاونتەكانی بەكارهێنەر" سەبارەت بە ئەكاونتی كۆچ كردووەكان هەندی شرۆڤەی باس دەكات و دەڵێت : لەم بەشەدا ئاماژە بەوە كراوە كە وا دوای گوڕینی ئەكاونتێكی بەكار هێنەری بە ئەكاونتی بیرەوەری ، بە تەنیا كەسە نزیكەكان ( خزمەكان) ، پارێزەران ، یان ئەو هاوڕێیانەی كە ناویان لە كاتی پێدانی بەڵگەنامە شیاو بووە و لە لایەن فەیسبووكەوە وەرگیراون ، دەتوانن لە بەدواداگەڕانی فەیسبووكدا ، ناو و ئەكاونتی بەكار هێنەرە كۆچ كردووەكە بدۆزنەوە . هەر تەنها ئەم ژماره كەسانە تەنها ئەو كەسانەنە كە ڕێگە پێدراون و دەتوانن بە بیرهێنانەوەی كۆچ كردووەكەی خۆیان پەیام بنووسن و لە سەر لاپەڕەكە بڵاوی بكەنەوە . كاتێكی ئەكاونتێك دەكرێت بە بیرەوەری ، ناتوانرێت هیچ جۆرە دەستكاری و گۆڕانكاریەك لەناویدا بكرێت .

ئەو كەسانەش كە هیچ وەسیەتێكیان نەكردووە و كەسێك لە خزمو كەسەكانیشی بیر لە بەردەوامبوون یا ڕاگرتنی چاڵاكیە فەیسبووكەانیان نەكردووە ، دوای مردنیان لاپەڕەی فەیسبووكیان هەروا بە كراوەیی دەمێنێتەوە . ئەگەر لاپەڕەكە ناچاڵاك كرا بێت ، فەیسبووك دایناخات . بەڵام ئەمە ڕێگا بۆ هاكەرەكان خۆش دەكات كە وا هاكی بكەن یان بە خراپ بەكاری بێنن .

جوولی ، ئافرەتێكی ئەمریكیە و دەڵێت كە وا ئەزموونێكی تاڵی بەهۆی هاك بوونی ئەكاونتی فەیسبووكی یەكێك لە كەسە نزیكەكانی هەیە كە زۆر تر داغداری دەكات و دڵی ئێشاندووە . ئەو بۆ ماڵپەڕی بی بی سی  باس دەكات و دەڵێت : " دوای كۆچی دوایی خوشكی پیاوەكەی ، كەس بۆ داخستنی ئەكاونتەكەی دەستبەكار نەبووە . ئەو بە قورگ گیران و گریانەوە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت : " هیچ كەسێكمان لە بنەماڵەدا زۆر لە گەڵ فەیسبووك و دونیای مەجازیدا نییە . دوای مردنی ئەوندە داغدار و بە پەرۆش بووین كە وا هەر بە هزریشمان دا نەهات ، ئێستا كە وا ئەكاونتەكەی هاك كراوە ، هاكەرەكە بە ناوی خوشكی هاوسەرەكەم ، وێنەی كەسانی تر دەبینێت و لایكیان دەكات و كامێنت و نووسینیان بۆ دادەنێت  و بە گشتی ئەمە شتێكی مەترسیدارە . بۆیە پەیوەدیمان بە فەیسبووكەوە كردووە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی ئەوەین كە وا دەبێ چی بكەین . 

تەنیا فەیسبووكە كە دەمێنێتەوە ....

هاوسەری لیسا كە پسۆڕ بووە لە بواری سۆفت وێر و پەیوەندییەكی زۆر تایبەتی بە دونیای مەجازی هەبووە و یەكەمی ئەو كەسانە بووە كە پەیوەندی بە فەیسبووكەوە كردووە ، ساڵی پار بە هۆی نەخۆشی شێپەنجەوە كۆچی دوایی كرد . لیسا دەیویست بە یادی ئەو بۆ ئەوەی منداڵەكانی شتێكیان بۆ بیرهێنانەوەی باوكیان هەبێت ، ئەكاونتی بەكارهێنەرەكەی پیاوەكەی چاڵاك بمێنێ .

ئەو بۆ ماڵپەڕی بی بی سی باس دەكات و دەڵێت : " جاروبار سەردانی لاپەڕەی فەیسبووكەكەی دەكەم و تەنها بۆ چەند چركەیەك هەست بەوە دەكەم كە وا زیندووە . هەندێ جار بۆ بیرهێنانەوەی ڕابردوو ، سەیری وێنەكانمان دەكەم و بیرەوەریەكانمان بیر دێنمەوە . كاتێك زۆر دڵتەنگی دەبم و خەریبی دەكەم ، یان منداڵەكان ئوقرە ناگرن و بیانوو بۆ بابیان دەهێننەوە و داوای دەكەن ، ئەو وێنانەی كە وا لە ساتەوەختی شیمی دەرمانی لە نەخۆشخانەدا گرتبوومان سەیر دەكەم و پێشان ئەوانیش دەدەم . كۆمەڵە یەكی زۆر لەم وێنانە لەسەر فەیسبووكەی هەیە . ئێستا دڵمان بەوە خۆشە كە وا لە ئێش و ئازاری نەخۆشیەكە ئاسوودە بووە . بە بەرەكەتی فەیسبووك هەبوونی ئەو هەر ئێستاش لە ژیانماندا بەدی دەكرێت و هەستی بە بوونی ئەو دەكەین ".

بەڵام هەندێ لە خزم و كەساكەان ، ناكۆكیان هەیە لە سەر داخستن یان بە چاڵاك مانەوەی لاپەڕەی فەیسبووكی بەكار هێنەری كۆچ كردوو. یەكێك لەوانە" جێمز"ە كە وا پێداگری دەكات لەسەر ئەوەی لاپەڕیەی دەزگیرانەكەی " مەری " ببێت بە لاپەڕەیەكی بیرەوەری و كراوە بمێنێت ، بەڵام بنەماڵەی دەزگیرانەكەی ڕەزامەندییان لەسەر نییە . دەزگیرانە گەنجەكەی " جێمز " لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كوژراوە و هیچ وەسیەتێكیشی نییە . بە پێی یاساش جێمزهیچ دەسەڵاتێكی دەسبەسەری بەسەر بنەماڵەكەی " مەری "دا نییە . بەڵام دەستی هەڵنەگرت و وا هەوڵ دەداتكە بنەماڵەی دەزگیرانەكەی ڕازی بككات كەوا لاپەڕەكە دانەخەن . جێمز سەبارەت بەو پرسیارە كە وت بۆ چی ئەوندە پێداگیری لەو داواكارییەی خۆی دەكات ، بە گریانەوە گووتی : " هەست بەوە دەكەم كە وا مەری شتێكی لەو جۆرەی دەویست ، نە نە ، هەست بەوە ناكەم ، دڵنیام كە شتێكی وای دەویست ".

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌