رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ئەوەی لە ئافرەتاندا بەگشتی بەدی دەکرێ زیاتر گرنگی بە روخساری خۆیان دەدەن و زۆریش جوانکاری لەم بەشەی جەستەیان دەکەن و هەندێ جاریش بەهۆی نەزانینەوە دەموچاویان گەورەتر دەردەکەوێ. ئەوەش لەم چەند خاڵە دەخەینەڕوو.

 

1. جگەرەکێشان: جگەرەکێشان بۆ ئافرەتان زۆرترین زیانی هەیە و ئەویش دەبێتە هۆی لۆچی دەم و چاویان و پێستیان ناشیرین دەردەکەوێت.

 

2. کەم خەوی: راپۆرتەکان دەڵێن پێویستە ئافرەتان 8 سەعات بخەوێ و ئەگەر خەوی کەمتر لەو ماوەیە بێت ئەوا دەبێتە هۆی تێکچوونی دەموچاویان و لۆچی تێدەکەوێت.

 

3. خزمەت نەکردنی پێستی لەش: پێویستە کرێمی جۆری باش بەکار بهێنی بۆ پێست و دەبێت نەهێڵن پێست بە وشکی دەربکەوێ.

 

4. وەرزش نەکردن: وەرزشکردن جەستەت رێک دەکات و گەنجانەتر دەردەکەوی و چەوری دەسوتێنێ.

 

5. دڵتەنگی و خەمۆکی بەردەوام: ئافرەتان زۆر هەستیارن، دڵتەنگی و خەمۆکی زۆر کاریان تێدەکا و یەکسەر لە دەموچاویاندا دیار دەبێ و شەوقی جوانیان کەم دەکاتەوە.

 

6. کەم خواردنەوەی ئاو: پێستی مرۆڤ زیاتر لە هەموو شتێ پێویستی بە ئاوە و پێویستە رۆژانە 8 بۆ 10 پەرداخ ئاو بخورێتەوە تاوەکو خانەکانی پێست وشک نەبنەوە و بدرەوشێنەوە.

 


7. خواردنە خێرا ئامادەکراوەکان: ئەو خۆراکانەی خێرا ئامادە دەکرێن و ئافرەتان زۆر بەکاریان دەهێنن دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری جەستەیان و سیمایان تێک دەدات.

 

8. تیشکی رۆژ: تیشکی رۆژ سوودی هەیە و زیانیشی هەیە بەتایبەتی بەیانیان بەسوودە و تیشکی رۆژ لە نیوەڕواندا زۆر بەهێزە و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پێستی دەم و چاو.

س: باسنیوز سالین جاف

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌