رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

دکتۆر (ستانلی هیزین ) مامۆستایە لە زانکۆی کلیڤلاند لەگەل تیمی زانایان لە خەسەخانەی زانکۆی کلیڤلاندلە مانگی (4)ی 2013 ئەنجامێکی ترسناکی دۆزییەوە لە سەر خواردنی گۆشتی سوور بە تایبەتی لە سەر ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە  ئەم ئەنجامانە وا دەریخست کە گۆشتی سوور دەبێتە هۆی ڕوخانی خانەکانی دڵ هەروەها دەبێتە هۆی مردن    بە شێوازێک نەناسراو   ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی کولیسترۆڵ یان چەوری  ئەمەش دروست دەبێت بە هۆی مادەیەک ناسراوە بە ( بالکارنتین ) بەکتیریا ریخوڵەکان دەیگوازیتەوە لە ناو جگەر بۆیە دەبیتە مادەیەکی کیمیائی  ناسراوە بە ( TMAO ) ئەم مادەیە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لە ملولەکانی خوێن ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوونی ئەو کەسە بە نەخۆشی دڵ و مردنی  وادیار کە خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی دروستبوونی بەکتیریا       (  L- carnitine   )  کە بەکاردێت بۆ وزە  هەروەها   وا  دیارە  کە ئەوانەی سەوزە دەخۆن ئەم جۆرە بەکتریایە کەمە لەواندا   ئەمەش (کارنتین ) بە کار دهێنن بۆ  وزە هەروەها ئەمەش دەبێتە مادەی ( TMAO ) کە بەشدار دەبێت لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ 

(فیکتۆریا تایلۆر) کە شارەزایی هەیە لە خواردن و خۆراک لە  دەزگای (  بریتانیا بۆ دڵ ) دەڵێت  دەبێت خواردنی گۆشتی سوور  کەم بکنەوە هەروەها بروتین لە خوراکەکانی تر وەربگرن  وەک ماسی و مریشک و وشکە و و چەرەسات  هەر وەها دکتۆر (محمد نێر ) دکتۆری هەناوی و دڵ  دەڵێت گەورەترین کێشە توشی ئەو کەسە کە توشی نەخۆشی دڵ بووە  لە بەر ئەوەی زۆر گۆشت دەخون ئەمەش زۆر چەوری و سوێری تێدایە  بۆیە کۆلیسترۆڵ بەرز دەکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دروسبونی ێەورییەکی زۆر لە سەر ملولەکانی خوێن   دەزگای (  بریتانیا بۆ دڵ ) زانکۆی کلیڤلاند

وەرگێرانی : نازەنین ئەركان - سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌