رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

هەریەکە لە کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ بۆ بەرهەم هێنانی مۆبایلی هۆشمەند بەردەوام لە پێشبڕکێدان.

ڕەنگە ئەوە پرسیاری زۆربەمان بێت، ئایا بەرهەمی کام کۆمپانیایە خۆڕاگرتر و بەهێزترە، ئەگەرچی بەشێوازی جیا جیا توانای بەهێزی ئەو مۆبایلانە تاقی دەکرێنەوە، بەڵام ئەمجارەیان گەنجێکی ئەمریکی لە ماڵپەری یوتیوبدا تاقیکردنەوە بۆ هەردوو مۆبایلەکە دەکات.

تاقیکردنەوەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەری هەبووە بۆ سەلماندنی توانای بەرگری و بەهێزی هەردوو مۆبایلی ئایفۆن 6 و گالاکسی ئێس 6 کە لە ئاوی کوڵاودا تاقی کراونەتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت موبایلی ئایفۆن ٦ دوای تەنها ١٠ چرکە لەکاردەکەوێت لەکاتێکدا مۆبایلە گالاکسیەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن.

کات تێدەپەڕێت و لەدوای ٥٤ چرکە لە ژێر ئاوی کوڵاودا مۆبایلە گالاکسیەکە بە نامەیەکی ئاگادارکردنەوە داوا دەکات "مۆبایلەکە بکوژێندرێتەوە، چونکە پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە".

دواتر کوڕە ئەمریکییەکە هەردوو مۆبایلەکە بە ئاوی سارد دەشواتەوە بۆ ئەوەی هەوڵبدات بەکاریان بهێنێت، لەدوای ساردکردنەوەی مۆبایلەکان بە ئاوی سارد موبایلی گالاکسی ناتوانێت جارێکیتر دابگیرسێتەوە لە کاتێکدا موبایلی ئایفۆن ٦ بە نیشاندانی لۆگۆی ئەپڵ نوزەیەکی تێدەکەوێتەوە.

س: NRT

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌