رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

هونه‌رمه‌ندێكی‌ شێوه‌كار، له‌ كارێكی‌ نوێیدا سه‌ركرده‌كانی‌ جیهان به‌ رۆبۆت ده‌دات له‌قه‌ڵه‌م و ده‌شڵێت: " رۆبۆته‌كان باس له‌و سه‌ركردانه‌ ده‌كات كه‌ رۆبۆت ئاسا ده‌ستیان داوه‌ته‌ كوشتنی مرۆڤایه‌تی له‌ پێناو مانه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات".

هونه‌رمه‌ندی‌ شێوه‌كار ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز، سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "كاره‌كه‌ به‌شێوه‌ی فۆتۆ مۆنتاژه‌و له‌ رێگه‌ی پڕۆگرامی فۆتۆ شۆپه‌وه‌ كارم له‌سه‌ر كردوه‌، ئه‌م ئیشه‌م بیرۆكه‌كه‌ی درێژكراوه‌ بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی پێشوه‌ بۆیه‌ باسی ئه‌وه‌م كردووه‌،  رۆبۆته‌كان باس له‌و سه‌ركردانه‌ ده‌كات كه‌ رۆبۆت ئاسا دوور له‌ هه‌ست و سۆزی مرۆڤایه‌تی وه‌ك ئامێر ده‌ستیان داوه‌ته‌ كوشتنی مرۆڤایه‌تی له‌ پێناو مانه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵدان بۆ به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤ".

وتیشی‌: "په‌یامی كاره‌كه‌ زۆر روون و ئاشكرایه‌ كارم له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ كردووه‌ كه‌ وه‌ك ئامێر كه‌وتوونه‌وه‌ كوشتنی هاوڵاتیانی، بێتاوان كوشتن له‌سه‌ر جیاوازی بیرورا جیاوازی سنوور و جیاوازی  نه‌ته‌ویی و ئایینی به‌ جۆرێك كه‌ له‌هه‌ر به‌شێكی جیهان مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵات خوێنی لێده‌چۆڕێت".

هونه‌رمه‌ندی‌ شێوه‌كار ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز، له‌دایك بووی ساڵی 1986 شاری هه‌ولێره‌ و هاوكات مامۆستای به‌شی شێوه‌كاریه‌ له‌ كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر، پێشتر كارێكی‌ دیكه‌ی‌ بڵاو كرده‌وه‌ به‌ناوی‌ وێرانكاره‌كان، كه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

س: خه‌ندان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌