گۆرانیبێژ "حەمید عوسمان" كۆتایی هێناوە بە تۆماركردنی نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی كەلایەن ئاریۆس حەمە سەعیدەوە ئاواز و دابەشكردنی مۆسیقای بۆ كراوە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیك كاری كلیپكردنی بە كۆتا بگات.

"هەولێر"یش بۆ یەكەمجار زانیاریی تەواوی لەسەر بەرهەمەكەی بڵاو دەكاتەوە.

ئاریۆس حەمە سەعید لە لێدوانێكی تایبەت بە "هەولێر"ی گوت:
گۆرانی "بۆ ژیان" بە دەنگی هونەرمەند "حەمید عوسمان"تۆمار كراوە، تیكستی باوكی خۆشەویستم شاعێر "حەمە سەعید ئیبراهیم"ـە، ئاواز و دابەشكردنی مۆسیقا خۆم ئەنجامداوە، لە شاری هەولێر لە ستۆدیۆی خۆم سەرجەم كارەكانی دەنگ و مۆسیقا بۆ كۆتا هاتەوە.

كارەكە كاریكی مرۆڤایەتیە و باس لە ڕێزگرتنی مرۆڤەكان دەكات لە نێوان یەكتری.

پتریش گوتی: كاری كلیپی لەلایەن دەرهێنەری بە توانا "بڕیار فەتاح" كاری بۆ دەكرێت. كاری ستۆدیۆ تەواو بووە، بەڵام كاری وێنەگرتن هەندێك دیمەنی كەمی ماوە، لە شاری سلێمانی وێنەی گیراوە و بە بەشداریی زیاتر لە 80ئەكتەری كوڕ و كچ و منداڵ.

س: پۆڵا قاسم نووری - هەولێر