رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

هەریەك لە هونەرمەندان (كەژێ و محەمەد هاوتا) گۆرانییەكی تازەیەیان لە ژێر ناویشانی "رێگەی نەجات" تۆمار كرد، كاری كلیپكردنی گۆرانییەك لەو رۆژانە تەواو بووە، لە رێگەی تەلەفزیۆنەوە پەخش و بڵاودەبێتەوە، ئەو گۆرانییە كاری دابەشكردنی موزیكی لەلایەن هونەرمەند (هێمن حوسێن) ئەنجام دراوە، هونەرمەند (سەید ئەحمەد رەواندوزی) كاری موزیكی بۆ جێ بەجێكراوە، لەلایەن وێنەگر و دەرهێنەر (دلێر دلاوەر) كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ كراوە، (تاریق خانەقینی) كاری ستۆدیۆ و تۆماركردنی جێبەجێكردووە

هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) لەبارەی ئەو گۆرانییە تازەیەی هەردوو منداڵەكەی تایبەت بە "هەولێر"ـی راگەیاند : "ئەو گۆرانییە پێشتر لەلایەن هونەرمەندی ناوداری رۆژهەڵات (محەمەد دانش) گوتراوە، بەڵام پێم باشبوو ئەو گۆرانییە بە شێوازێكی تازە بە دەنگی (كەژێ و محەمەد) دووبارە تۆماری بكەینەوە".

هونەرمەند لەبارەی گۆرانییەكە زیاتر گوتی : "ئەو گۆرانییە شێوازێكی سوننەتی یا دەكرێ بڵێن تەسوفییە، ناونیشانەكەی "رێگەی نەجات"ـە، كە پێشتر ئەو هونەرمەندەش هەر بەو نیازە تۆماری كردووە، دیارە بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز بابەتێكی لەو شێوەیە تامو چێژی خۆی دەبێت، ئێستاش گۆرانییەكە سەرجەم كارەكانی تەواو بووەو، لە رێگەی تەلەفزیۆنەكان بڵاوی دەكەینەوە".

لە كۆتایی دا هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) لەبارەی كاری داهاتووی (كەژێ و محەمەد) رایگەیاند : "كار و بەرهەم زۆرن ئەگەر پاڵپشتی هەبێت، بەداخەوە لە كوردستان زۆربەی هونەرمەندی كورد، دەبێ لەسەر ئەركی خۆی كارەكانی بەرهەم بهێنێت، دیارە لە هەر شوێنێكی دونیادا ئەو كارە بە پێچەوانەی لای ئێمەیە، هونەرمەند پێویستە تەنها كاری ئەوەیە لە خەمی چۆنییەتی ئامادەكردن و دەستخستنی ئاواز و تێكستی جوان بێت، نەك بە دوای ستۆدیۆ و وێنەگر و كاری مۆنتاژ و تەنانەت بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەی بێت، بەداخەوە من پێم وایە ئەوەندەی تا ئێستاكە هونەرمەندی كوردی وا لێكردووە بەردەوام بێت، تەنها خۆشەویستیە بۆ كارەكەی ئەگەر نا هیچ ئومێدێكی دیكەی بە كارەكەی نییە و ناشبێت!".

س: عەبدولغەفار عەبدوڵڵا - هه‌ولێر

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌