رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 ئا: بەختیار پاڵانی

 دیوانە شیعری (سەفەری پێش خۆراوابوون) سێیەمین بەرهەمی چاپكراوی شاعیر (عوسمان هۆرمزیار)ە، كەوتە بەردیدی خوێنەران، بەرهەمی ئەمجارەی شاعیر پێكهاتووە لە ٢٨ پارچە هۆنراوە، كە پێكهاتووە لەهۆنراوەی سۆزداری و نیشتمانی و هەروەها بەشێكیان تایبەتن بەیادی چه‌ند كه‌له‌ شاعیر و نوسه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك، سەبارەت بەم بەرهەمەی، شاعیری بەتوانا (عوسمان هۆرمزیار) بۆ رۆژنامەی میدیا رایگەیاند "دیوانی (سه‌فه‌ری پێش خۆراوابوون) له‌لایه‌ن كاك ئاسۆ خالید كاری نه‌خشه‌سازی و ناوه‌رۆك و به‌رگه‌كه‌ی بۆكراوەو مامۆستا حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا پیتچنینی بۆ كردووه‌و كاك سۆران عه‌بدولرەحمان سه‌رپه‌رشتی چاپی كردوه، لێرەوە‌ سوپاسی هه‌موو ئەو كەسانە دەكەم كە هاوكاریان كردووم، هیوام وایه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تازه‌ی به‌نده‌ به‌دلی هه‌موو عاشقانی دونیای ئه‌ده‌ب وشیعر بێت و به‌و ئومیده‌ی توانیبم خزمه‌تێكی بچوكی ره‌وتی ئه‌ده‌بیم كردبێ له‌ كوردستان ".

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌