له‌ پێشبڕكێی‌  "dream car" كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، خانمه‌ هونه‌رمه‌ند په‌رواز حسێن بووه‌ داوه‌ر.

ئه‌مڕۆ په‌رواز حسێن خانمه‌ هونه‌رمه‌ند و به‌شداربووی‌‌ وه‌رزی‌ پێشووی‌ به‌رنامه‌ی‌ عه‌ره‌ب ئایدڵ،‌ وه‌ك ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ داوه‌ران به‌شداری‌ پێشبڕكێی‌  "dream car"ی‌ له‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد.

له‌ پێشبڕكێكه‌دا كه‌ به‌ چاودێری‌ كۆمپانیای‌ تۆیۆتای‌ ژاپۆنی‌ ئه‌نجام درا و پشتیوان سادق وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌ی‌ بوو، چه‌ند كارێكی‌ هونه‌ری‌ هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كێبڕكێی‌ جیهانی‌ كه‌ له‌ ئابی‌ داهاتوو له‌ ژاپۆن ئه‌نجام ده‌درێت به‌شداری‌ بكه‌ن و، خاوه‌نی‌ ئه‌و كاره‌ هونه‌رییانه‌ش خه‌ڵات كران. سه‌رچاوه‌ : خه‌ندان