رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  بڕیارە لەچەند ڕۆژی داھاتوودا گۆرانی (جەژنی مەرگ) کە بەشێوەی دوێت لەلایەن ھەردوو ھونەرمەندان (کەمال محەمەد میران عەلی) وتراوە، بکەوێتە بەر دیدەری بینەرانی.

ھونەرمەند (میران عەلی) بۆ SNN هێمای بەوەکرد، لە ڕابردوودا لەگەڵ ھونەرمەند (کەمال محەمەد) دا سەرقاڵی بەرھەمھێنانی گۆرانیەک بون بەشێوەی دوێت بەناوی ( جەژنی مەرگ)، لەئێستادا کارەکانی ریکۆردو‌و ئامادەکردن‌و کلیپکردنی تەواوبووە، لە ڕۆژانی داھاتوودا دەخرێتە بەردیدەی بینەرانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن شاعیری گەورەی کورد (شێرکۆ بێکەس) نوسراوە، ھاوکات لەلایەن (سالار سەلیم) کاری میلۆدی بۆ ئەنجامدراوە، ھەروەھا (حەمەی شەم دڵشاد)یش کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ کردووە.

ھونەرمەند لەکۆتاییدا دەڵێت:" سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەین کە ھاوکارییان کردوین بۆ بەرھەمھێنانی ئەو گۆرانییە، ھیواخوازین گۆرانیەکەمان جێگەی ڕەزامەندی ھەواداران وگوێگرانمان بێت".

بۆ بینینی ئه‌م گۆرانییه‌ كلیك لێره‌ بكه‌...

https://www.youtube.com/watch?v=3QmX-vyk3y0

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌