رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

 

  ئۆپرا وینفری یەكێكە لەدیارترین كەسایەتییەكان لەجیهانداو بە شاژنی میدیا ناسراوە.
ئەم ژنە زیاتر بە بەرنامەی ئۆپرا ناسراوە كە بینەرێكی ئێجگار زۆری لەسەرتاسەری جیهاندا هەیەو چەندین ئەڵقەشی بۆ چەند زمانێك لەوانە كوردی، وەرگێڕراوە.
ئەمانە چەند زانیارییەكن دەربارەی ئەو خانمە:
1- ئۆپرا لەبنەڕەتدا بەناوی كەسایەتییەكی ئاینیی مەسیحییەوە كە ناوی ئۆرپا بووە ناونراوە ئۆرپا بەڵام بەهەڵە بووە بە ئۆپرا.
2- بەهۆی توانای باشی لەخوێندنەوەی ئایەتەكانی ئینجیل لەتەمەنی منداڵیدا، ئۆپرا نازناوی "ئامۆژگارو مژدەدەری" لێنراوەو لەو تەمەنەدا زۆر جار نەنكی، بۆ كڵێسەی بردووە.
3- وینفری لەداكیبوی كچە هەرزەكارێكی شــــــــــــــونەكردووە.
4-لەتەمەنی 17 ساڵیدا وینفری پێشبڕكێی شاجوانی رەشپێستی ویلایەتی تێنیسی بردووەتەوە.
5- لەتەمەنی منداڵـیدا خێزانی وێنفری هێندە هەژار بون بەشێوەیەك كە ئۆپرا لەقوتابخانە بەهۆی لەبەركردنی جلەوبەرگی دروستكراو لە تەلیسـی پەتاتە، گاڵتەو سوكایەتییان پێكردووە.
6- پشكنینی DNA دەریخستووە كە ئۆپرا تەنها لەسەدا هەشتی، ئەمەریكیی ئۆریجناڵە.
7-لەتەمەنی 14 ساڵیدا منداڵێكی بووە بەڵام بە شیرەخۆرەیی مردووە.
8- لەساڵی 1986، لەمیانەی ئەڵقەیەكی بەرنامە بەناوبانگەكەی كە تایبەت بوو بە باسكردنی توندوتیژی سێكـسی، بە ئاشكرا باسی لەوە كرد كە بە منداڵی بەدەستی خزمە نێرینەكان و هاوڕێكانی دایكییەوە، روبەڕوی توندوتیژیـــــــــــــــــی سێكسی بووەتەوە.
9- لەكاتێكدا تەمەنی تەنها 19 ساڵ بووە، لەكەناڵی تەلەفزیۆنی WTVF لە شاری ناشڤیل لەویلایەتی تێنیسی بووە بە پێشكەشكاری هەواڵ. بەوەش بووەتە گەنجترین و یەكەم ژنی ئەمەریكی ئەفەریقی كە ئەو پۆستە لەو كەناڵەدا بگرێتەدەست.
10- تائێستا بە دەنگ بەشداری لەچەند فیلم كارتۆنێكدا كردووە.
11- تائێستا دیمانەی لەگەڵ ژمارەیەكی ئێجگار زۆر كەسایەتیی ناوداردا ئەنجامداوە لەوانە مایكڵ جاكسۆن كە دیمانەكەی بووەتە چوارەم پڕبینەرترین بەرنامە لەمێژوی تەلەفزیۆنی ئەمەریكادا. هەر ئەو بەرنامەیە پڕبینەرترین دیمانەیە لەمێژووی ئەمەریكاداو 36 ملیۆن كەس بینیویەتی.
12- نەنكی رۆڵێكی ئێجگار كاریگەری هەبووە لەڕێنوێنیكردن و متمانە بەخۆكردن و پێگەیشتنی ئەم ژنەدا.
13-بەهۆی رۆڵبینی لەفیلمی The Color Purple، ئەم ژنە بۆ خەڵاتــــــی ئۆسكاری باشترین ژنەئەكتەری یاریدەر، كاندیدكراوە.
14- یەكەم ژنە ملیاردێری رەشپێسـتەو دەوڵەمەندترین ژنی رەشپێستی ئەفەریقی ئەمەریكییە.
15- تائێستا چەند جارێك ناوی لەلیسـتی كاریگەرترین ژنانی جیهاندا هاتووە.
16 ساڵی 2013 ئەم ژنە مەدالیای سەرۆكایەتی بۆ ئازادی لـــەلایەن باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە پێبەخشراوە. ئەم خەڵاتە بەرزترین شەرەفی مەدەنییە لەو وڵاتەدا

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌