رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

 

  ڕۆژنامەنوسێكی ئەمریكی بڕیار دەدات لەڕێی بڵاوكردنەوەی كتێبێكەوە چەند نهێنییەكی ژیانی ئەستێرەی جیهانی بیۆنسێ ئاشكرا بكات.
جێ ڕاندی تارابۆریللی كە ڕۆژنامەنوسێكی ئەمریكییە، بڕیاردەدات ڕكابەری بیۆنسێ بكات و كتێبێك دەربارەی ژیانی تایبەتی و نهێنییەكانی لەگەڵ جای زی هاوسەركەی بڵاوبكاتەوە.
هەرچەندە ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕەزامەندی ئەو ئەستێرەیەی بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبەكە وەرنەگرتووە، بەڵام بڕیاریداوە لەم ساڵدا ئەو كتێبە بڵاوبكاتەوە، كە چەندین نهێنی ژیانی بیۆنسێ لەخۆدەگرێت لە نێوانیشیاندا پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری قۆناغی ئالودەبوون لە ماددە هۆشبەرەكان.
بەپێی هەواڵێكی گۆڤاری لایڤ ئاند ستایل لەئێستادا بیۆنسێ جای زی لە ترسێكی زۆردا دەژن، چونكە نایانەوێت ئەو نهێنیانەی ژیانیان ئاشكرا بێت كە ماوەی چەندین ساڵ شاردویانەتەوە.
ئەمە یەكەم بەرهەمی ڕۆژنامەنوس جێ ڕاندی تارابۆریللی نییە لەسەر ژیانی هونەرمەندان، بەڵكو پێشتر چەندین نهێنی لەسەر ژیانی ئەستێرەكانی وەك (مایكڵ جاكسن، مارلین مۆنڕۆ، دیانا ڕۆس، خێزانی هیلتۆن) بڵاوكردۆتەوە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌