رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

 

  هونه‌رمه‌ند رزگار ره‌نجه‌ڕۆ به‌جلی ڕه‌سه‌نی كوردی به‌ژداری له‌ئاهه‌نگی به‌ده‌سهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا كرد له‌سربیا .

له‌لێدوانێكی بۆ به‌ماڵپه‌ری NRT2 ڕزگار ره‌نجه‌ڕۆ ووتی : له‌م ڕۆژانه‌ ئاواته‌كه‌م هاته‌دی كه‌جلی ڕه‌سه‌نی كوردی بپۆشم له‌ئاهه‌نگی پێدانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا ، جێگای شانازیمه‌ له‌په‌نچا ساڵی ته‌مه‌نی زانكۆی (نیش) من یه‌كه‌مین كوردم به‌جلی پێشمه‌رگه‌ بڕوانامه‌كه‌م به‌ده‌سبهێنم ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی من سه‌رنجی زۆربه‌ی میدیاو ڕاگه‌یاندنی ووڵاتی سربیای ڕاكێشا بۆ پرسی ڕه‌وای كورد .

ده‌رباره‌ی ناوی تێزی دكتۆراكه‌ی و بڕیاری لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ناوبراو زیاترئاماژه‌ی دا به‌ووه‌ی تێزی دكتۆراكه‌م له‌ژێر ناوی (كاریگه‌ری پرۆسه‌ی جیهانگیری و فۆرمه‌كانی میدیای هاوچه‌رخ له‌ڕۆژنامه‌گه‌ری نوێدا) بوو ، له‌هۆڵی كۆلێژی فه‌لسه‌فه‌ به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری زانكۆو ڕاگه‌یاندنه‌كان توانیم به‌پله‌ی نایاب وه‌ربگرم له‌تێزه‌كه‌م .

دكتۆر ڕزگاركۆچه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زیاتر له‌ بواری فۆلكلۆری كوردیدا كار ده‌كات ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكه‌ له‌ وڵاتی سربیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌