رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube


  ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی جیهانی ئه‌نجلینا جولی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی منداڵدانی ئه‌نجامداوه‌.

جولی له‌ نوسینێكی تایبه‌تدا كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا بڵاویكردۆته‌وه‌، ئاشكرای ده‌كات هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ڕێی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه‌ منداڵدانی ده‌رهێناوه‌ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی چه‌ند پشكنێنێكه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ببێت.

جولی ده‌نوسێت "دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێكی ڕۆتینی ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر منداڵدانم چه‌ند هه‌وكردنێك هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ قۆناغێكی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، له‌سه‌ر ڕێنمایی پزیشكه‌كانیش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م ئه‌نجامدا، چونكه‌ من دایكم و نه‌نكم و پورم به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌دوای چه‌ندین ڕێگا چاره‌ی سروشتیدا ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی و خۆپاراستن له‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی له‌ داهاتوودا نه‌ڵێن دایكمان به‌شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان مردووه‌.

چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستاش ئه‌نجلینا جولی، له‌ ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ یه‌كێك له‌ مه‌مكه‌كانی له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ بڕیه‌وه‌.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌