رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   كورتە فیلمی "ماڵ و كلیل" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد "شوان عەتووف" بەشداری لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی سێ فیستیڤاڵی جیهانی فیلم دەكات.

كورتە فیلمی چیرۆكی "ماڵ و كلیل" Home And Key لە نووسین و دەرهێنانی سینەماكاری كورد "شوان عەتووف" و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی كە لە لایەن كۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری كوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بەشداری لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی سێ فیستیڤاڵی جیهانی فیلم دەكات.
پاش ئەو سەركەوتنانەی كە لە ساڵی 2014 كورتە فیلمی "ماڵ و كلیل" لە فیستیڤاڵە ناوخۆیی و جیهانییەكاندا بە بردنەوەی 10 خەڵاتی جوداجودا و بە ئامادەبوون لە بەشی پێشبڕكێی 30 فیستیڤاڵدا بەدەستیهێنا، ئیستا ئەم كورتە فیلمە كوردییە لە بەشی پێشبڕكیی سەرەكیی چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دیكەدا بۆ وەرگرتنی خەڵات ركابەری دەكات، لەوانە: سێزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تیرانا" Tirana لە وڵاتی ئەڵبانیا، بیست و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی "كۆنترا ویژیون" Contra Vision لە وڵاتی ئەڵمانیا و هەروەها فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "كۆپا دۆس" Copa Dos لە وڵاتی بڕازیل.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی "كۆنترا ویژیون" Contra Vision بە بەشداری 78 كورتە فیلم لە 23 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لە رۆژانی 20 تا 28 ئازار / مارسی 2015 لە سینەمای ناوەندی شاری بەڕڵین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
ئەم كورتە فیلمە كوردییە تا ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداری كردووە و چەندین خەڵاتیشی بەدەستهێناوە، لەوانە: خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەران و هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی لە لایەن بینەرانی بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی كورتە فیلمەكانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فۆئێنكالینتێ رۆرال" لە ئیسپانیا، خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی كورتە فیلمی "بەهرە نوێیەكان"ی 26ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گیرۆنا" لە ئیسپانیا، خەڵاتی باشترین فیلمی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاریكا ناتیوا" لە چیلی، خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فایتی كۆرتی" لە ئیتاڵیا، خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی 14مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی "ئۆ كورت" لە ئیتاڵیا، خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی "تكسی كاتالۆنیا" لە ئیسپانیا و هەروەها خەڵاتی باشترین فیلم لە روانینی بینەران لە یەكەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "مافی مرۆڤ" لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان.
"ماڵ و كلیل" هەروەها لە چەندین فیستیڤاڵ لە ئاستی جیهانیشدا چۆتە سەر پەردەی سینەماكان، لەوانە: لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی 14ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ماڵی هونەریی ڤیدیۆیی "ئۆاهم" لە ئیسپانیا، لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئێست" لە بەریتانیا، لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "كراتكۆفیل پلووس" لە بۆسنی و هێرزێگۆڤین، لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاندگراوند"ی لە ئەڵمانیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئۆكسێ" لە ئەڵمانیا، لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "شوناس" لە ئیسپانیا، لە فیستیڤاڵی فیلمی "هال ئۆف لایت" لە كۆلۆمبیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیمبڵدۆن" و لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "شۆرتە بیلۆ" لە بەریتانیا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فینە كۆرتییە" لە ئیتاڵیا، لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان فیلمی"ئیڤام ئام"، "كوترا كۆرتینی" و "ماربیلا پێرلا یدنستات" لە ئیسپانیا، لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سۆلیداری" لە شاری بەرشلۆنە لە وڵاتی ئیسپانیا و هەروەها چەندین فیستیڤاڵی دیكە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی كورتە فیلمی "ماڵ و كلیل".

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌