رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  كاره‌كته‌ریى كۆمیدى شانۆی كوردى حه‌مكۆ به‌ یه‌كجارى كوردستان به‌جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتى به‌ڕیتانیا.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵى 2013 گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان و ده‌ستى به‌ كارى شانۆ و پڕۆگرامى كۆمیدى كرده‌وه‌ هونه‌رمه‌ندى كورد حه‌مكۆ بڕیار ده‌دات به‌ ته‌واوه‌تى بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتى به‌ڕیتانیان و كوردستان به‌جێبهێڵێت، له‌ پۆستێكیشدا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ڕایگه‌یاندووه‌" دوای وه‌رگرتنى ئه‌زموون له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌و كوردستان، به‌ كارى كۆمیدى ده‌ستم پێكد و زۆر كه‌سم له‌ خه‌و هه‌ستاند و ده‌ستیان به‌ كۆمیدیا كرده‌وه‌، پاشان هه‌موو له‌پاشه‌كان حه‌مكۆیان له‌ خزمه‌تكردن ڕاگرت. نه‌كه‌س له‌ حه‌مكۆ گه‌یشت و نه‌ كه‌سیش سودى لێبینى.

له‌و پۆسته‌دا حه‌مكۆ ئاماژه‌شى به‌وه‌ كردووه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ستایله‌كه‌ی ئه‌و هێشتا زوو بووه‌ بۆ كوردستان.
جێى ئاماژه‌یه‌ حه‌مكۆ یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌ كۆمیدیه‌كانى كورد و له‌ ماوه‌ی ڕابردوشدا پێشكه‌شكارى پڕۆگرامى (حه‌مكۆ شۆ) بوو كه‌ به‌هۆی شێوازه‌ ته‌نز ئامێزه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ چه‌ند كه‌ناڵێك ڕاگیرا.

nrt2

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌