رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ریكلام بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێكی خێرخوازی كرا له‌ یاریگای فره‌نسۆهه‌ریری له‌ شاری هه‌ولێر له‌ لایه‌ن رێكخراوی ڕوانگه‌وه‌، به‌ڵام دواتر كۆنسێرته‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

پێشتر بڕیاربوو گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی (ئه‌یكۆن) به‌شداری بكات، به‌ڵام دواتر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هاتنه‌كه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر ره‌تكرده‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ریكلام بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ كراو ته‌نها ناوی عه‌مار كوڤیش ئاشكرا كرا، به‌ڵام دواتر راپه‌ری ئه‌مریكی (نێلی) به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد، جگه‌ له‌وه‌ی پاسكیلسواری ئه‌مه‌ریكی ڤیلان چه‌ند نمایشێكی پێشكه‌ش كرد.

ماڵپه‌ری ده‌یلی كرییه‌ر له‌ هه‌واڵێكیدا له‌سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه‌ باسی له‌ئاماده‌ بونی خه‌ڵكێكی كه‌م كردووه‌و ئه‌وه‌شی به‌ شكستێكی گه‌وره‌ بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ناوبردووه‌، به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ خه‌ڵك ئاماده‌ی یاریگاكه‌ بوون.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێك له‌ میدیا بیانیه‌كان و له‌ نێوانیشیاندا نیویۆرك مه‌گه‌زین هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ (نێلی) له‌ به‌رامبه‌ر برێك پاره‌ی زۆردا به‌شداری له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه‌، چونكه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌ندێك نییه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا گرنگی به‌ دۆسیه‌ی كورد بدات، تا به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌شداری كۆنسێرتی خێرخوازی بكات.

ماڵپه‌ری (میدیاتی) ئه‌مریكیش هه‌مان گومانی باسكردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ نێلی له‌ به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی له‌و ئاهه‌نگه‌دا بڕی 650,000 دۆلاری وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش له‌ لایه‌ن رێكخراوی خێرخوازی (ڕوانگه‌)وه‌ ئه‌نجام درابوو كه‌ ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌