رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  نوێترین كاری‌ هونه‌ری‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیری‌ ئاوازدانه‌ر، به‌رهه‌مێكه‌ بۆ شه‌هید هوجام و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.

هه‌ڵكه‌وت زاهیری‌ ئاوازدانه‌ر له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك، رایگه‌یاند كه‌ "به‌منزیكانه‌ به‌رهه‌مێكی‌ نوێی‌ نیشتمانی‌ به‌ ده‌نگی‌ هونه‌رمه‌ند شانیا بڵاوده‌كاته‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ بۆ "شه‌هید هوجام و هه‌ر سێ‌ برا شه‌هیده‌كه‌ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستانه‌".
ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ تێكستی د. ئاراس عه‌بدولكه‌ریم و میلۆدی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و ده‌رهێنانی شۆڕشڤانه‌.

شه‌هید هوجام، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی شاری موسڵ سه‌ربڕدرا، بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ كوردستان و جیهان لێكه‌وته‌وه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌