رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   خانمه‌ ئه‌كته‌ری دراما تورکیەکان توبا بیوك كه‌ به‌  (له‌میس) ناسراوه‌ له‌پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌یه‌ كه‌ زۆرترین جه‌ماوه‌ری له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌.

كه‌ناڵی MBC  كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌شاری دوبه‌ی وڵاتی ئیماراته‌ له‌ راپرسیه‌كیدا ئاشكرایكردوه‌: توبا بیوك كه‌ به‌ له‌میس ناسراوه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێش (به‌رین سات) كه‌ فاتمه‌ ناسراوه‌ كه‌وتووه‌و زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌.

كه‌ناڵه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌: توبا بیوك له‌ زنجیره‌ فیلمی (العشق الممنوع) ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و هه‌رئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ری هه‌بێت.

 كه‌ناڵی MBC   جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌رین سات كه‌ خانمه‌ ئه‌كته‌رێكی تری دراما توركیه‌كانه‌و به‌ فاتمه‌ ناسراو كێبڕكێیه‌كی  توندی له‌گه‌ڵ له‌میسدا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان نه‌یتوانی پێشكه‌وێت و پله‌ی حه‌وته‌می له‌و راپرسیه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌