رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

 

  بەرنامەی "ئەستێرەی عەرەب" كە لە هەردوو كەناڵی ئاسمانیی "رۆتانا سینەما" و "ئێل بی سی" دێتە پێشاندان، تێیدا خاتوونە ئەستێرەی سینەمای میسری "نەبیلە عوبێد" بەشداری دەكات و دەیەوێ ئەو بەهرانە بدۆزێتەوە كە لە داهاتوودا دەبنە ئەستێرە. لەوێدا نەبیلە نهێنییەكی خۆی ئاشكرا دەكات.
لە ژمارەی یەكەمی بەرنامەكە، نەبیلە باسی ئەوەی كرد كە ئەوكاتەی قوتابی بووە و زۆریش ئارەزووی لە نواندن بووە، دەرهێنەری ناسراوی میسری "عاتف سالم"ی ناسیوە و ئەو پاڵپشتیی كردووە تا بگاتە ئەوەی بناسرێتەوە.
روونی كردەوە "ئەوكات من قوتابی بووم، دەرهێنەر عاتف سالم بەدوای بەهرەوەراندا دەگەڕا تا بەكاریان بێنێ بۆ فیلمەكانی، ئەوەبوو منی بینی، دوای ئەوەی تاقیی كردمەوە، رۆڵێكی بچووكی لە یەكێك لە فیلمەكانی پێی دام. دوای ئەوەیش 3 گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا كردم تا لە كارەكانی رۆڵ ببینم".
لەوەش زیاتر نەبیلە گوتی "دوای ماوەیەكی كەم، عاتف داوای لێ كردم هاوسەرگیریی لەگەڵدا بكەم، ئەگەرچی ئەوكات من زۆر منداڵ بووم و ئەویش گەورە بوو، بەڵام رازی بووم و رازیبوونەكەیش بەرژەوەندی بوو، واتە هاوسەرگیرییەكەم بەرژەوەندی بوو تا بتوانم خەونەكانم بهێنمە دی، بۆیە گەیشتن بە ئەستێرە، قوربانیدانی دەوێ".

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌