رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

ئا: شاخه‌وان

  كچه‌ گۆرانیبێژی شۆخ و شه‌نگ (سه‌یران ئه‌حمه‌د) دوابه‌دوای چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئێستا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی نوێیه‌.
له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌یران رایگه‌یاند (ئه‌م به‌رهه‌مه‌م جیاوازتر ده‌بێت له‌به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ردوو ز‌مانی كوردی و فارسی به‌ناونیشانی (كوڕی كوردستان) كه‌ له‌ ئاوازی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا مامۆستا (زیاد ئه‌سعه‌د) و هۆ‌نراوه‌ كوردییه‌كه‌ی فۆلكلۆره‌ و هۆنراوه‌ فارسییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن (رزگار قاره‌مانی) نووسراوه‌، كاری دابه‌شكردنی مۆسیقا له‌لایه‌ن سمكۆ فه‌یزی له‌ ستۆدیۆی سه‌ده‌ف له‌ تاران ئاماده‌كراوه‌.
(رۆكان ك. یونس) كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌و له‌لایه‌ن (سلێمان ره‌حیمی) كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌، به‌ نوێترین ته‌كنیكی دیكۆر و دیزاین له‌لایه‌ن (مه‌حمه‌د سه‌ڵاح)ـه‌وه‌.
جێگای باسه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كچه‌ گۆرانیبێژ سه‌یران ئه‌حمه‌د به‌م نزیكانه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌