رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  کانیێ وێستی ھاوسەری کیم کارداشیان ئێستا لەگەڵ ریھانادا کاردەکات و پێدەچێت پەرە بە کارەکانیان بدەن.

ریھانا لەنوێترین ئەلبومیدا گۆرانییەکی لەگەڵ کانیێ وێستدا وتووە بەناوی (Fortyfiveseconds) بەمانای ٤٥ چرکە و گۆرانییەکی شێوە راپە، ھەروەھا لە ئاھەنگی خەڵاتی گرامی ئەمساڵدا پێکەوە دوێتێکیان کرد، موزیکی گۆرانییەکە لەلایەن پاوڵ ماکارتنی موزیسیانەوە لێدەدرێت و گیتارێکی زۆر ناوازە دەژەنێت.

ھاوکات ئێستا بەرھەمھێنانی ئەلبومەکەی ریھانا لەلایەن کانیێ وێستەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەو ئەلبومە دەنگۆیەکی زۆری لەناو ھەواداراندا ناوەتەوە و نزیکبوونەوەی ریھانا و کانیێش جێی باسە.

بەڵام ئەلبومە نوێیەکەی کانیێ وێست کە بەنیازە لەمساڵدا بیخاتە بەردەست ھەواداران لەلایەن پاوڵ ماکارتنییەوە سەرپەرشتی ناکرێت و ئەوەش بۆتە جێی پرسیار و دەنگۆی زۆری لەسەر بڵاودەکەنەوە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌