رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

  خه‌ڵاتی ساڵی 2014ـه‌ی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "محه‌مه‌د ماملێ" له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا پێشكه‌ش به‌ گۆرانیبێژی كورد "زۆزان گوله‌ر" ده‌كرێت.
لێژنه‌ی ڕاوێژكاری مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ بڕیاری داوه‌ كه‌ شه‌شه‌مین خه‌ڵاتی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "محه‌مه‌د ماملێ" به‌ ناونیشانی "خه‌ڵاتی ساڵی 2014" به‌ هونه‌رمه‌ندی كورد "زۆزان گوله‌ر" پێشكه‌ش بكات.
دڵسۆزانی مه‌ڵبه‌ندیی هونه‌ریی ماملێ له‌ ساڵی 2014ی زایینیدا پێشنیاری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی كوردیان به‌ مه‌ڵبه‌ند كرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌رگری خه‌ڵاتی هونه‌ریی ماملێ له‌به‌رچاو بگیردرێن. كۆمیته‌ی به‌ربژێركه‌ری مه‌ڵبه‌ند، شڕۆڤه‌ی خۆی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده‌ پێشنیاركراوه‌كان كرد و له‌ كۆتاییدا بڕیاریدا خه‌ڵاتی هونه‌ریی ئه‌مساڵی ماملێ به‌ یادی "زۆزان گوله‌ر" پێشكه‌ش بكرێت.
هونه‌رمه‌ند زۆزان له‌دایكبووی باكووری نیشتمانه‌. ئه‌و له‌ زه‌مه‌نێكدا هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خزمه‌ت به‌ كه‌لتوور و هونه‌ری كوردیی هه‌ڵهێنا كه‌ چالاكی هونه‌ری و كوردیی له‌به‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری چه‌توون بوو. له‌ دۆخی كۆمه‌ڵگای ئه‌وكاتدا پێویست بوو ژنێك زۆر بوێر بێت كه‌ ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه‌ و له‌ ڕیزی هونه‌رمه‌ندانی كورددا ڕابوه‌ستێت. هاوكات حكوومه‌تی داگیركه‌ری خاكی باكووری كوردستان ده‌رفه‌ت و مافی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا كه‌ به‌ كوردیی گۆرانی بگوترێت. زۆزانی هونه‌رمه‌ند، گه‌لێك زۆزانانه‌ توانی ئه‌ڤین و سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای خۆی بۆلای خۆی ڕابكێشێت و له‌ به‌رانبه‌ر نه‌یاری داگیركه‌ریشدا سینگی دلێری هێنا پێش و بایه‌خی به‌و مه‌ترسییانه‌ نه‌دا كه‌ ڕه‌نگبوو هه‌ڕه‌شه‌ بخه‌نه‌ سه‌ری.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌