دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ رابردوو هونه‌رمه‌ند   "ئه‌نجلینا جولی" بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی كوردستانی كرد به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ بار و دۆخی  ئاواره‌كانی رۆژئاوا ,بریاره‌  ئه‌مرۆ دووباره‌ سه‌ردانی كوردستان بكاته‌وه‌.

 

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی جیهان "هۆلیود" ئه‌نجلینا جولی بریاره‌ دووباره‌ سه‌ردانی كوردستان بكاته‌وه‌  وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ,بۆ ئاگاداربوون له‌ باروو دۆخی ئاوره‌كانی كوردستان

421192512015_1 - Copy - Copy.jpg

هه‌واڵی هاتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌  له‌ ئێستا به‌شێك له‌ ماڵپه‌ر و پێگه‌ كومه‌ڵایه‌تیه‌كان  به‌ گه‌رمی باس له‌ هانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌ی جیهان ده‌كه‌ن,به‌ڵام تا ئێستا هیچ  وێنه‌یه‌كی هاتنه‌كه‌ی بلاۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

 

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی  هیچ لایه‌نیكی په‌یوه‌ندی داری حكومه‌ت باس له‌ هاتنی "ئه‌نجلینا جولی" نه‌كردووه‌ به‌ڵام "باس نیوز" وه‌ك ئاماژه‌ی پی داوه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مرۆ" نه‌جلینا جولی  " سه‌ردانی كوردستان ده‌كات.

341292512015_1 - Copy (2) - Copy - Copy.jpg

پێده‌چێت هاتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ زیاتر بۆ سه‌ردانی ئاواره‌ یه‌زیدیه‌كان و ئه‌و ئاوارانه‌ی تر بێت له‌ ئێستا دا له‌ كه‌مپه‌كانی كوردستان نیشته‌جی كراون به‌تایبه‌تی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان. و سوریا .

 

هه‌ر به‌ پێ‌ هه‌ندی سه‌رچاوه‌ " ئه‌نجلینا جولی" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هاتووه‌ كوردستان ,دواتر به‌رێكه‌وتوه‌ به‌ره‌و شاری دهۆك بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان ,به‌ڵام سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی  دوور له‌ چاوی میدیاكان سه‌ردانی كردووه‌ بریاره‌ ئێواره‌ی  ئه‌مرۆ   كۆنفرانسێكی  رۆژنامه‌وانی ساز بكات 

 

ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ دووه‌م جار ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌  سه‌ردانی كوردستان بكات ,بۆ یه‌كه‌م جاریش كه‌ سه‌ردانی كوردستانی كرد له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا گفتوگۆی كرد جه‌ندین پێداویستی كه‌له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی  پێشكه‌ش كردن

 nrt2