رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   خاوه‌ن نازناوی شاجوانی وڵاتی ئیكوادۆر دوای ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لابردنی زیاده‌ی چه‌وری له‌ به‌شێكی جه‌سته‌ی ,به‌ڵام دواتر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ بووه‌ هۆی مردنی , خێزانه‌كه‌ی هۆكاری مردنی ئه‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی پزیشكه‌كان.

 

كاترین كاندۆ كۆرینخۆ ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌یه‌ كه‌ شاجوانی وڵاتی ئیكوادۆره‌ بۆ ناوچه‌ید ۆران-ی باشوری خۆرئاوای دیاری كرا دوا هه‌ڵبژاردنی وه‌ك شاجوان بڕه‌ پاره‌یەكی پێ‌ درا بڕیاری دا له‌ ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگەر‌ی جوانكاری بۆ لابردی چه‌وری ورگی تا بتوانی بری سێ‌ سا‌نتیمه‌تر له‌ كه‌مه‌ری بچووك بكاته‌وه‌.

 

برای شاجوانه‌كه‌ی ئیكوادۆر "دانییل سافلا" ڕایگه‌یاند خوشكه‌كه‌م زۆر له‌و نه‌شته‌رگه‌ری یه‌ ئه‌ترسا به‌ڵام پزیشكه‌كان چه‌ند جارێك زۆری لێ‌ كردووه‌ تا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بكات ,به‌ڵام خوشكه‌كه‌م دوای ‌ ده‌ كاتژمێر له‌ چوونی بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و مردووه‌.

 

پارێزه‌ری تایبه‌تی ئه‌و خێزانه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری"كاترین كاندۆ" تاوانبار كرد به‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌یان شاردۆته‌وه‌ ,ئه‌وه‌شی دركان نه‌خۆشخانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ "كاترین كاندۆ" به‌ هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه‌ مردووه‌ به‌ڵام به‌ پێ‌ تۆكاری و شیكردنه‌وه‌ی پزشكی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌هۆی جه‌ڵدوه‌ مێشكه‌وه‌ مردووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ش پێدانی زۆری سڕكردن بووه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌