رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   چەند سینەماکاری کوردی بە هاوکاریی هونەرمەندانی باشوور، دوو کورتە فیلمی سینەمایی لەسەر خۆڕاگریی پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگری لە نیشتمان ساز دەکەن.

نەجات مەولوودی دەرهێنەری لاوی خەڵکی شاری شنۆ راگەیاند: ئێستا لە بەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرانبەر بە تیرۆریستانی داعش خەریکی تۆمارکردنی دوو کورتە فیلمن.

نەجات مەولوودی کە خۆی نووسەری سناریۆ و دەرهێنەری کورتە فیلمەکانە، گوتی: لەسەر ئەرکی مادیی خۆمان و بۆ پێشاندانی قارەمانەتیی پێشمەرگەی کوردستان دەمانهەوێ چەند دیمەنێکی ئەم خۆڕاگرییە بۆ نێو دنیای سینەما بگوازینەوە.


نەجات مەولوودی دەرهێنەری لاوی خەڵکی شاری شنۆ
سۆران، ئیبڕاهیم، نیوشا مودیر، کەیهان ئەنوەر، عومەر سەمیر، مورتەزا خان‌محەمەد، مەریەم دوستی و هەردی حەسەن لەم بەرهەماندا لەگەڵ نەجات مەولوودی هاوکارن.

نەجات مەولوودی سینەماکاری لاوی شاری شنۆ، ساڵی رابردوو لە هەولێر لە فستیڤاڵی سینەماکارانی لاودا خەڵاتەکانی باشترین دەرهێنەر، باشترین وێنەگری وباشترین ئەكتەری منداڵ بەفیلمی "غەزەلێک لە تاریکدا" بەدەست هێنا.

س/  کوردپا

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌