رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

  له‌ میانه‌ی مێوانداری له‌ به‌رنامه‌ی (حكم) ی كه‌ناڵی ( ئێم بی سی) كچه‌ گۆرانی بێژی لوبنانی نه‌جوا كه‌ره‌م چه‌ند نهێنێكی ژیانی ئاشكرا ده‌كات و باسی خۆشه‌ویسته‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ چه‌ند ساڵێك لێی بچوكتره‌وه‌ .

 

نه‌جوا كه‌ ئێستا له‌ ته‌مه‌نی (49) ساڵی دایه‌وه‌ پێشتر ته‌نها یه‌ك جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێناووه‌ و دواتر لێی جیابوته‌وه‌ ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی پیاوه‌كان دهڵێت : ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ سه‌رنجی من ڕاده‌كێشێت خاوه‌ن كه‌سایه‌تیەكی به‌هێزه‌ . و هۆكاری هه‌ندێك له‌و گرفتانه‌ی كه‌ له‌ خێزانی ڕۆژهه‌ڵاتی دا هه‌ن پیاوه‌كانن كه‌ ده‌بێت خاوه‌ن وشه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی بن .

 

نه‌جوا كه‌ره‌م ئه‌وه‌شی ئاشكرایی كرد كه‌ ئێستا له‌ په‌یوه‌ندیێكی سۆزداری دایه‌ له‌گه‌ڵ پیاوێكی له‌خۆی بچوكتر و گوتیشی كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سێكی به‌ناوبانگه‌ شایسته‌ی خۆیه‌تی و پاره‌شی هه‌یه‌ و ڕه‌تی كردوه‌ كه‌ خۆشه‌ویسته‌ تازه‌كه‌ی "عه‌لی جابر" ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌لسه‌نگاندنی "عه‌ره‌ب گوت تالینت" بێت كه‌ پێشتر چه‌ندین پڕوپاگەنده‌ له‌سه‌ر ئه‌م دووانه‌ بڵاوكراویه وە‌ .

 

نه‌جوا گوتیشی كه‌ ده‌توانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی 10 ساڵ له‌خۆی بچوكتریش بكات به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یێك ڕازی نابێت ببێته‌ هاوسه‌ری دووه‌می پیاوێك ته‌نها له‌ حاڵه‌تێك د ا نه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ ژنه‌كه‌ی جیا ببێته‌وه‌

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌