رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  سه‌عات 3ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی‌ میللی‌ و حه‌یرانبێژ حه‌سه‌ن سیساوه‌یی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 102ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌قڵاوه‌ راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن تیمێكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه‌ به‌ ئه‌مبۆلانس ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ كرا، كاتژمێر 3ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن سیساوه‌یی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا".

حه‌سه‌ن سیساوه‌ خه‌ڵكی‌ گوندی‌ سیساوه‌یی‌ سه‌ربه‌ قه‌زای‌ شه‌قڵاوه‌یه‌ و هه‌ر له‌و گونده‌ له‌دایك بووه‌ و ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌لای‌ یه‌كێك له‌ خزمه‌كانی‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌نێو جێگه‌ كه‌وت بوو.

حه‌سه‌ن سیساوه‌یی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ میللی‌ و حه‌یرانبێژ له‌ته‌واوی‌ ته‌مه‌ندیدا ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێك نه‌هێنابوو.

خه‌ندان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌