رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد و پێشكه‌شكاری پرۆگرامی ڕه‌شماڵ "لوقمان سه‌لیم" له‌ دوای وه‌ستانی پرۆگرامه‌كه‌ی باس له‌ ئه‌زمونی كاركردنی و هاوكاره‌كانی ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد "لوقمان سه‌لیم" وه‌ك پێشكه‌شكاری پڕۆگرامی "ڕه‌شماڵ" له‌ شاشه‌ی كه‌ناڵی (2NRT) ده‌ركه‌وت ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ وه‌ستانی یه‌كجاره‌كی پڕۆگرامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، و سوپاس كه‌ناڵه‌كه‌ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی كرد كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا هاوكاری بون له‌ پێشكه‌ش كردن و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆگرامه‌كه‌ی.

سه‌باره‌ت به‌ وه‌ستانی پڕۆگرامه‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ڕایگه‌یاند:" دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ خزمه‌تی بینه‌ره‌كانماندا بوین و پڕۆگرامی ڕه‌شماڵمان پێشكه‌ش كرد ئه‌مڕۆ ئه‌و پڕۆگرامه‌ به‌یه‌كجاری وه‌ستا و په‌خشی كۆتایهات."

هه‌روه‌ها وتیشی:" زۆر سوپاسی كه‌ناڵی (2NRT)و ته‌وای ئه‌و كارمه‌نده‌ ماندو نه‌ناسانه‌ ئه‌كه‌م كه‌ هاوكارمان بوون له‌ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌كه‌ و سه‌رخستنیدا،هیوادارم كارێكی هونه‌ری باشمان پێشكه‌ش كردبێت،و داوای لێبوردنیش له‌و هونه‌رمه‌ندا ئه‌كه‌م كه‌ نه‌مان توانی میوانداریان بكه‌ین... به‌گه‌وره‌ی خۆتان بمانبورن"

جێی ئاماژه‌یه‌ پڕۆگرامی "ڕه‌شماڵ" پڕۆگرامێكی هونه‌ریه‌ و ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ شاشه‌ كه‌ناڵی (2NRT)ه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت و له‌ ڕێگه‌ی بانگهێشتكردنی هونه‌رمه‌ندا و باسكردن له‌ چالاكیه‌كانیان و پێشكشه‌شكردنی به‌رهه‌می هونه‌ریه‌وه‌ هه‌وڵی زیاتر ناساندنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌و هونه‌ری گۆرانی كوردی به‌ بینه‌ره‌كانی ئه‌دات.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌