رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  كچه‌ ئه‌كته‌ری ئێرانی "گوڵشیفته‌ی فه‌رهانی" ده‌بێته‌ خاوه‌نی نازناوی یه‌كێك له‌ جوانترین ده‌موچاوه‌كانی ساڵی 2014.

به‌ پێی پێشبڕكێیه‌كی ئه‌كادیمی كه‌ ساڵانه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌ریكی "tccandler"ی ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ سازده‌كرێت ساڵانه‌ جوانترین ده‌موچاوه‌كانی جیهان هه‌ڵده‌بژێردرێن، بۆ ساڵی 2014 له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی جوانترین و سه‌رنجڕاكێشترین ڕوخساره‌كانی جیهان خانمه‌ ئه‌كته‌ری ئێرانی "گوڵشیفته‌ی فه‌رهانی " له‌نێو سه‌د ئه‌كته‌ر و نمایشكار و هونه‌رمه‌ندی جیهانیدا توانی پله‌ی شه‌شه‌می ئه‌و پێشبڕكێه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته‌ یه‌كه‌مین خانمی ئێرانی كه‌ ئه‌و نازناوه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ فه‌رهانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "ئه‌و به‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه‌ زۆر دڵخۆشه‌ و له‌م جیهانه‌ پڕ كێشه‌یه‌دا به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه‌ هه‌واڵێكی زۆر دڵخۆشكه‌ر بووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میشبووه‌ ئه‌وی خستووه‌ته‌ دۆخێكی كه‌مێك جیاوازتره‌وه‌."

جێی ئاماژه‌یه‌ كچه‌ ئه‌كته‌ری به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی "گوڵشیفته‌ی فه‌رهانی" یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ره‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیه‌كان و له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا نیشته‌جێیه‌،و له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌ میدیاكاندا ڕوبه‌ڕوی كێشه‌بویه‌وه‌ و ناوبانگی تاڕاده‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌