رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

   كچە هونەرمەندی پۆپ ستار كورد "دەشنی موڕاد" لە یادی 29 ساڵەی لەدایك بوونیدا باس لە یەكەمین دیاری ئەكات كە بەو بۆنەیەوە وەری گرتووە.

 ده‌شنێ موراد له‌ 1ی جانیوەری مۆمی 29 ساڵی تەمەنی داگیرساند كچە هونەرمەندی لاوی كورد"دەشنێ‌ موڕاد" باس لە وێنەیەكی خۆی ئەكات كە بە كڵاوێكی گوڵەنگی كوردەواریەوە گرتویەتی و بووەتە یەكەمین و جوانترین دیاری رۆژی لەدایكبوونی.

دەشنێ‌ چیرۆكی وێنەكە بە زمانی ئینگلیزی دەگێڕێتەوە و دەڵێت:" دوای ئەوەی مانگی سێی ساڵی پار لەگەڵ چەند هاوڕێیەك سەردانی شاخەكانی كوردستانمانكرد چەندین وێنەی جوانمان گرت بەداخەوە من هیچ كات ئەو وێنانەم نەبینینەوە، بەڵام ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم كە وەك یەكەمین دیاری رۆژی لەدایكبونم وێنیەكی خۆمم لەو رۆژەدا وەرگرتەوە."

 

هەر لەمیانەی باسكردن لە ڕۆژی لەدایكبوونیدا ئەو هونەرمەندە باس لەوە ئەكات " ئێستا ساڵێك گەورەتر و بە ئەزمونتر بووە، ساڵێكیشی لە خەم و ئازار و شەڕو و درۆ و خوێن بەجێهێشتوووە. ئەو مرۆڤە ساختانەشی بەجێهێشتووە كە خەریكبوو ژیانی بدزن...ئەویش تەنیا بەگریان وەڵامم داونەتەوە... لەبەر ئەوە ئەو زۆر دڵخۆشە".

جێی ئاماژەیە كچە هونەرمەندی پۆپ ستاری كورد "دەشنێ‌ موڕاد" یەكێكە لەو كچە هونەرمەندانەی كە زۆرترین هەواداری هەیە و لە ماوەی رابردوودا و لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسێكی گەنجاندا ئەو هونەرمەندە باسی لەوەكرد" كە خەڵكانێكی زۆر تەنیا لەبەر ناوبانگەكەی هاوڕێیەتیان كردووە پاشان بەجێیان هێشتووە، ئەوەش ئەو شتەیە كە ئەو زۆر ئازار ئەدات. پاشان ئەوەی نەشاردەوە كە كەس ئەو وەك ئەو كەسە ناناسێت كە هەیە, چونكە ئەو كچێكی زۆر سادەیە." هەر بەو هۆیەشەوە لە سەر تەختەی شانۆی ئەو كۆنفڕانسە ئەو هونەمەندە چاوەكانی پڕ لە فرمێسكبوون و دەستی بە گریانكرد.

 nrt2

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌