رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

مسته‌فا پاشای برای هونه‌رمه‌ندی تازه‌ كۆچكردوی ئێرانی "مورته‌زا پاشای" كۆتا خۆزگه‌ی براكه‌ی ده‌هێنێته‌دی و گۆرانیه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هونه‌رمه‌ندی لاوی ئێرانی "مورته‌زا پاشای" به‌هۆی توشبونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوای كرد ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار كۆتا به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ناوی" سرت رو برنگردوندی " بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ده‌نگی براكه‌ی به‌ناوی "مصته‌فا پاشای" وتراوه‌ .

"مسته‌فا پاشای" له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "پارس تایمزی"ئێرانی سه‌باره‌ت به‌كۆتا به‌رهه‌می براكه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌" ئه‌و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ برا كۆچكردووه‌كه‌ی و وه‌ك دیاریه‌كیش بۆ گوێگرانی ده‌نگی پاشای ئاماده‌بووه‌ ئه‌و گۆرانیه‌ به‌ده‌نگی خۆی ته‌واو بكات و بڵاوی بكاته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌رگیز ناگاته‌ ئاستی ده‌نگی براكه‌ی و داوای لێبوردنیش ئه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانی هه‌وادارانی مورته‌زت پاشایدا نه‌بێت .

هه‌ر له‌و دیمانه‌ تایبه‌ته‌دا "مصته‌فا پاشای" بۆ یه‌كه‌مجار كۆتا خۆزگه‌ی براكه‌ی به‌ر له‌مردنی ئاشكرا ده‌كات كه‌ بریتیبووه‌ له‌ ته‌واوكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیه‌ و به‌فیڕۆنه‌دانی ئه‌و هه‌وڵا و ماندبونانه‌ی كه‌ ئه‌و به‌رله‌ كه‌وتنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌گه‌ڵ دروستكردنی میوزیكی ئه‌و گۆرانیه‌ كێشاونی تا پێشكه‌شی بكات به‌ گوێگره‌كانی.

جێی ئاماژه‌یه‌ گۆرانی "سرت رو برنگردوندی" به‌ كۆتا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی لاوی كۆچكردوی ئێران "مورته‌زا پاشای" دائه‌نرێت كه‌ بڕیاربووه‌ به‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ نه‌خۆشكه‌وتنی ته‌وای بكات و بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها یه‌ك خوله‌كی به‌ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ لێ تۆماركراوه‌ و پاشماوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن "مصته‌فا پاشای" برای ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه‌ ته‌واوكراوه‌.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌