رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  خانمە سینەماكاری كورد "بەیان عوسمان" لەمیانەی بەشداریكردنی لە كارێكی سینەمایدا سەردانی پێشمەرگە دەكات.

خانمە ئەكتەری كورد "بەیان عوسمان" لەمیانەی بەشداریكردنی لە ڕۆڵبینین لە كارێكی تایبەتدا سەبارەت بە پێشمەرگە سەردانی بەرەكانی جەنگ لە گوندی "گۆمەسپان"دەكات و لەگەڵ منداڵانی ئەو گوندە چەپكە گوڵی ڕێز و خۆشەویستی خۆیان پێشكەشی پێشمەرگەكانی ئەو ناوچەیە ئەكەن كە لەپێناو پاراستی خاكی كوردستاندا لەبەر سەرمای زستان و لەو ناوچەیە لە ئەركدان.

 ئەو خانمە ئەكتەرە لەڕێگەی پۆستێكی تایبەتەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەبێ‌ دركاندنی هیچ زانیاریەك لەسەر ناوەڕۆكی كارە نوێیەكی باس لەو سەردانە ئەكات و ئەڵێت:" بەشێوەیەكی خۆ بەخش و وەك ئەكتەرێكی بێلایەن ئیشمانكرد لەبەر پێشمەرگەی كوردستان و لەگەڵ منداڵانی گوندی "گۆمەسپان" سەردانی برا پێشمەرگەكانمان كرد......

 جێی ئاماژەیه خانمە ئەكتەری كورد"بەیان عوسمان" دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانیە و بە بینینی ڕۆڵی كارەكتەری "وەنەوشە" لە زنجیرە درامای "گەردەلول "دا دەركەوت و پاشان بە بەرجەستە كردنی كەسایەتی"شیرین" لە فیلمی سینەمای "شیرین و فەرهاد" زیاتر جێی خۆی لەنێو دڵی بینەرەكانی و سینەمای كوردیدا كردەوە.

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌