رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ئا: سنجاوی

  هونەرمەند خۆشەوی عەزیز لە دوا كاری هونەریدا بە بەرهەمێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بەناونیشانی (دەبارین) پاڵپشتی لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات.

لەلێدوانێكی تایبەت بەرۆژنامەی میدیا (خۆشەوی عەزیز) وتی" دەبارین دوابەرهەمی هونەریمە كەلەماوەی رابردوودا كلیپم كردو ئێستاش لەTV ییەكان پەخشدەكرێت، ئەم كلیپەم بەرهەمێكی نیشتمانی و نەتەوەییە، پاڵپشتیكردنی منە لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئەم بەرهەمەم لەهۆنراوەی هۆزانڤان كاك (شازاد كەریم) و ئاوازی هونەرمەند (جەمیل سنجاوی) و ئامادە و دابەشكردنی موزیك هونەرمەند (سیروان محەمەد) ـە".
لەبارەی كارە هونەرییەكانی دیكەی كلیپەكە خۆشەوی وتی" كامیرامانان (رێباز عوسمان و هانا محەمەدو شێروان ئەحمەد) وێنەی كلیپەكەیان بۆ ئەنجام داوم، كاری مۆنتاژ لەلایەن كاك (سیروان خۆشناو) كراوە، هەروەها هونەرمەندو دەرهێنەری بەتوانا كاك (مەهدی حەسەن) كاری دەرهێنانی بۆكردووە".

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌