رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

   ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی كیم كارداشیان له‌پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دیسانه‌وه‌ توشی نه‌خۆشی "سه‌ده‌فی" ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكی و نمایشكاری به‌ناوبانگی جلوبه‌رگ "كیم كارداشیان" دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ و ڕزگاربونی لێی دوو باره‌ توشی نه‌خۆشی سه‌ده‌فی ده‌بێته‌ و له‌ تازه‌ترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا چاوی كامێراكان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی كارداشیان بۆ هه‌واداره‌كانی ئاشكرا ئه‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌ ته‌ندروستیه‌ش كه‌ ڕوبه‌ڕوی بووه‌ته‌وه‌ كارداشیان بۆ گۆڤاری "Star magazine" ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه‌:" نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نه‌ و ناتوانرێت بنبڕبكرێت ڕاسته‌ پزیشكه‌كه‌ی ئه‌و له‌ماوه‌ ڕابردودا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر پزیشكیه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئه‌گه‌ر بنبڕیش بكرێت هێشتا كۆتایی هاتنی دڵنیا نیه‌ و له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵبداته‌وه‌ ئه‌گه‌ریش هه‌ڵنه‌داته‌وه‌ ئه‌وه‌ شوێنه‌واره‌كه‌ی هه‌ر به‌پێسته‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌ و ئه‌و ناتوانێت بیگۆڕێت."

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" له‌ ماوه‌ی ڕابردودا توشی نه‌خۆشی "سه‌ده‌فی" بووه‌ له‌ هه‌ردوو قاچیدا و به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانیه‌وه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌چاوی میدیاكانه‌وه‌ دوربووه‌.

سه‌رچاوه‌:Star magazine/ NRT2

 

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌