رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   دوای ئه‌وه‌ی ڕوخساری جوان و سه‌رنج ڕاكێشی هه‌یفا وه‌هبی ئه‌ستێه‌ره‌ی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژه‌ بوووه‌ته‌ جێگای سه‌رنجی زۆربه‌ی میدیا جیهانی و عه‌ره‌بیه‌كانو هه‌وادارانی ده‌نگی ئه‌م خانمه‌ كه‌ناڵی(mbc)ی  لوبنانی بۆ یه‌كه‌م جار نهێنی جوانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ئاشكراده‌كات.

 

له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ له‌سه‌ر نهێنی جوانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ كراوه‌ ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌ هه‌یفا بۆ درێژه‌دان به‌جوانی ڕوخسار و جه‌سته‌ی كتێبی"گه‌نجتری"ی دكتۆری به‌ناوبانگی جوانكاری"هارلود ئه‌نسر " به‌كارده‌هێنێت،كه‌ به‌پێدانی سێ‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌كی به‌ خوێنه‌ر و به‌كارهێنه‌ره‌كانی واده‌كات پێستی ده‌موچاویان به‌گه‌نجی بمێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ سه‌ردانكردنی ئه‌م دكتۆره‌ ئه‌مه‌ریكیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامو وه‌رگرتنی ڕێنمایه‌كانی له‌ نزیكه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م خانمه‌ یه‌كه‌مین ئه‌ستێره‌ نیه‌ كه‌ ئه‌م كتێبه‌ به‌كارده‌هێنێت به‌ڵكو ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی"كیم كارداشیان"  یه‌كێكه‌ له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م كتێبه‌،ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تری به‌ناوبانگی هۆڵیود كه‌له‌ نزیكه‌وه‌ ئامۆژگاری له‌م دكتۆره‌وه‌ وه‌رده‌گرن.

پێویسته‌ بوترێت كتێبی"یۆنگه‌ر" یان "گه‌نجتری" دكتۆر "هارلود ئه‌نسر " له‌ ئێستادا به‌ به‌های 27$ی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ئه‌فرۆشرێت.

سه‌رچاوه‌:mbcL/ nrt2

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌