رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – سينه‌ما

كاروان مزوری، یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ نمایشكاره‌كان كه‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلمی ئاكشنی هۆڵیود كردووه‌، ئه‌و خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا نیشته‌جێیه‌ و له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شداری یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین فیلمی هۆڵیودی كرد كه‌ له‌ئێستادا له‌ پله‌ی یه‌كه‌می (Box Office)دایه‌،  فیلمه‌كه‌ باس له‌ چیرۆكێكی راسته‌قینه‌ی هێزێكی سوپای ئه‌مریكا ده‌كات، كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی ئه‌فغانستان جێگیرده‌بن، به‌ڵام به‌هۆی شوانكاره‌كانه‌وه‌ پلانه‌كه‌یان تێكده‌چێت و ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌م هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان و جگه‌ له‌ پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌ (مارك واڵبرگ - Mark Wahlberg) سه‌رجه‌میان ده‌كوژرێن.

پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ چه‌كداره‌كانی تاڵیبان هه‌ڵبێت و په‌یوه‌ندی بكات به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ بۆئه‌وه‌ی فریای بكه‌ون، هه‌وڵه‌كانی شكست ده‌هێنێت هه‌تا بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی باشتون پشتیوانی لێده‌كه‌ن و خواردنی ده‌ده‌نێ و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن له‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان سه‌ری ببڕن، كاروان مزوریش رۆڵی یه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كانی بنه‌ماڵه‌ باشتونییه‌كه‌ ده‌بینێت كه‌ چه‌كی هه‌ڵگرتووه‌ بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان و قاعیده‌ و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌مریكاییه‌كه ده‌پارێزێت‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌