رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube


  كۆمپانیای تایمز پرۆداكشن بۆ به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می دووه‌می كه‌ باسله‌ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كان ده‌كان و به‌تایبه‌تی گرنگی به‌ ناوه‌وه‌ی كۆشكی عوسمانی و كاریگه‌ری ژنان له‌ناو ده‌وڵه‌تیعوسماتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ ده‌دات.

 

‌دواى ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا‌ له‌ زنجیره‌ درامای "القرن العظيم"كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانییه‌كێك له‌ گرنگترین ژنانی دوڵه‌تی عوسمانی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان.

 

سوڵتانه‌ كوسیم یه‌كه‌مین ژنه‌ ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌ كه‌ له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات دانیشت.

 

ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ كه‌وا بڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاتوو په‌خش بكرێت، ناوی چه‌ندین پاڵێوراوی سه‌ره‌كی ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناوی سێ ئه‌ستێره‌ی ناسراوی تورك زۆرتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ش مریه‌م ئۆزلی و توبا بیوكستۆن(له‌میس) و بیرین سات.

 

له‌گه‌ڵ به‌هێز بوونی كێبڕكێكانی نێوان ئه‌م سێ ئه‌ستێره‌، هه‌وادارانی بیرین سات به‌ لایه‌نی ناوبراو ده‌نگیان داوه‌ بۆهه‌ڵبژاردنی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ له‌ ده‌وری سوڵتانه‌ كوسیم.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌